ئادار 21, 2018 10:16 Asia/Tehran
  • دڕەندەکاری نوێی داعش لە عێراق - شەش کەسی سڤیل بوونە قوربانی

تاقمێکی سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دوێنەشەو لە بەرگی فەرمانبەری ئاسایش دا هاوکات لەگەڵ پشکنینی خەڵک لە باکووری بەغدا شەش هاووڵاتی ئەو وڵاتەشیان کوشت .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، فەرماندەیی بەسیجی جەماوەری عێراق حەشدی شەعبی ڕایگەیاند : تیرۆریستەکانی داعشی لە پوششی هێزە ئەمنیەتیەکان وبە پشکنین ناوچەی توز خۆرماتوو وداقوق لە سەدو سیی کیلومیتری باکووری بەغدا ڕیزی بەستراوی ترۆمبیلەکانیان دایە بەر گوللە. لەم کردەوە تیرۆریستیەدا ، بیست ویەک شارومەندی عێراقی بریندار بوون. بەپێی شکستی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق ، هێشتا ژماریەک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستیە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دان وبەشێوەی پرژ وبڵاو دەس ئەدەن بە کردەوەی تیرۆریستی . تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی دووهەزارو چواردە بە پشتیوانیەکانی ماڵیی وسەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی وعەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان بە پەلامار کردنە سەر عێراق ، بەش گەلیکی بەربڵاو لە ناوچەکانی باکووری وڕۆژئاوایی ئەم وڵاتیان داگیر کردو جەنایەتی بێ ئەژماریان ئەنجام دا. هێزە عێراقیەکان بە یارمەتی موستشاری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕٶژی هەینی حەفدەی نوامبەری دووهەزاروحەفدە توانیان شاری ڕاوە لە پارێزگەی ئەنبارلە ڕۆژئاوای عێراق " دوایین بنکەی داعش لە عێراق " ئازاد بکەن. لەگەڵ ئازادکرانی ئەم شارە کاری داعش لە عێراق کۆتایی پێ هات.

سەرپەیڤ