ئادار 21, 2018 12:22 Asia/Tehran
  • دەیان کوژراوو بریندار لەئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستی بۆسەر دەڤەرێکی پارێزگەی سەلاحەدینی ئێراق

لەئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستی لە نێزیک ناوچەی توزخۆرماتووی سەربە "پارێزگەی سەلاحەدین"ی باکووری ئێراق بیست ویەک کەس کوژران و بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەلعالەم ، تاقمێکی  چەکداردوای داخرانی ڕێگای پاسێک لە ناوچەی توز خۆرماتو تەقەیان لیی کرد کەبەهۆیەوە شەش کەسی سێڤێل کوژران پازدە کەسیش برینداربوون. حەمد نامس ئەلجەبوری فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا ڕۆژی سێشەممە وتی": دوابەدوای هەڵمەتی ئەمنیەتی پیشپێگرانەی پۆلیسی نەینەوا لە ڕٶخی خۆرئاوایی موسڵ بیست کەس لە ئەندامانی داعش لە ناوچەی سوق ئەلمەعاش دەسگیر کران. ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسمی عێراق یش لە هەڵمەتێکدا لە قوڵایی سارای ئەنبارلە ڕٶژئاوای عێراق ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقمی سەربە تیرۆریستەکانی داعشی دەسگیر کرد. دەوڵەتی عێراق بیست ویەکی دێسەمبەری دووهەزارو حەفدە لە کۆتایی حوزوری سەربازی تاقمە تیرۆریستەکانی داعش هەواڵی دا ، بەلام بەجێ ماوانی ئەم تاقمە بەشێوەی پرژو بڵاو وجاروبار پەلامارگەلیک بۆسەر بڕیک لە ناوچەکان ئەنجام دەدەن .

سەرپەیڤ