ئادار 21, 2018 14:37 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە سەر پێویستیی چوونەدەرەوەی ھێزی بیانی لەم وڵاتە

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند: ھێزەکانی بیانی لەم وڵاتە پاش کۆتایی ھاتنی ئەرکەکەیان دەبێ عێراق بەجێ بێڵن .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کەناڵی ئەلعالەم، ھومام حەمودی سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامیی عێراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتیشی: پتر لە سەد نوێنەر دیاری کرانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ چوونە دەرەوەی ھێزەکانی بیانی لە عێراقیان واژۆ کردووە.

حەمودی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە چوونەدەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق لە ھەموو شتێک ئەوبەرترە پێی داگرت: پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان کردووە کە خشتەی زەمەنیی چوونە دەرەوەی ھێزەکانی بیانی لە عێراق ئاراستەی پەرلەمان بکات.

ھومام حەمودی سەرۆکی مەجلیسی باڵای ئیسلامیی عێراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتیشی: ئەگەر بێتوو موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری عەرەبستان سەردانی عێراق بکات، ئەوسا دۆسیەگەلی ھاوپەیوەند بەو ئاسانکارییانەی وا عەرەبستان بۆ تاقمە تیرۆریستەکان لە عێراقس ئەنجام  داوە بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

بە ڕاگەیەندرانی کۆتایی ھاتنی بوونی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧، زۆرێک لە لایەنەکان، کەسایەتییەکان و میدیاکانی عێراقی وێڕای ئاماژە کردن بە ھەڵوەشانەوەی بیانووی ئامادە بوونی لەشکریانی بیانی لە عێراق، پتر لە ھەر کاتێکی تر داوای چوونەدەرەوەی ئەم ھێزانە کە زۆربەشیان ئەمریکین دەکەن.

پەرلەمانی عێراقیش بەم دواییانە لە پەسەند کراوەیەک دا داوای لە دەوڵەت کردوە کە خشتەیەکی زەمەنی بۆ چوونەدەرەوەی ھێزی بیانی لەم وڵاتە دیاری بکات. ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە نزیکەی نۆ ھەزار لەشکریی ئەمریکی لە عێراق دان.

 

سەرپەیڤ