ئادار 21, 2018 15:33 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی بەغدا بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق

وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە دیداری جێگری وەزیری د ەرەوەی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەو وڵاتە لە باکووری عێراق دا ڕەخنەی گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،ئیبراهیم جەعفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە میانی پێشوازی لە ئەحمەد یەڵدیز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئەو وڵاتە لە باکووری عێراق و بەزێندرانی سنووری وڵاتەکەی لە لایەن ھێزی تورکەوە،لە سەر پێویستیی ڕاگیردرانی ئەم چەشنە ھێرشکارییانە پێی داگرت و ڕایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک بەزاندنی سنووری عێراق لە لایەن سوپای تورکیاوە رەت دەکەینەوە".

ئیبراهیم جەعفەری وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق وتیشی : عێراق قەت ماوە بە وڵاتانی دراوسێی خۆی نادات کە لە خاکی وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدەن و لەو چوارچێوەیەشدا داوا لە تورکیا دەکەن هێزەکانی لە باشیک بکشێنێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ستراتیژی پەیوەندییەکانی عێراق لەسەر بەهێزکردنی بەرژەوەندی هاوبەش و پاراستنی سەروەری و دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ داڕێژراوە.

ئەحمەد یەڵدیز جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغداش لە بەرامبەردا داوای لە ئیبراھیم جەعفەری کرد کە لێژنەی ھاوبەشی عێراق و تورکیا ھەرچی خێراتر لە شاری ئانکارا دا کۆبوونەوەیەک بەڕێوە بەرێت.

بەپێی ڕاگەیاندنی سوپای تورکیا لە ھێرشی ئاسمانی و زەوینیی ڕۆژی سێ شەممە بۆ سەر باکووری عێراق ، ١٢ کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا( پەکەکە) کوژراون.

جێگای ئاماژەیە لێدوانەکانی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق دوای لێدوانی بەرپرسانی تورکیا دێت، کە هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە ئەگەر عێراق گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچانە دەرنەکات، ئۆپراسیۆنی سەربازی لە شەنگال و ناوچە سنوورییەکانی عێراق ئەنجام دەدەن .

سەرپەیڤ