ئادار 22, 2018 11:11 Asia/Tehran
  • درێژەی کاردانەوەکان بەرامبەر بە سەردانی پاشمیری عەرەبستان بۆ عێراق

ھاوکات لەگەڵ دژایەتیی بەربڵاوی جەماوەری عێراق لە مەڕ سەردانی شیمانەیی موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری عەرەبستانی سەعودی بۆ بەغدا، ڕەوتی ئیسلامیی ئەلوەفای بەحرەینیش داوای لە مەرجەعە ئایینییەکان، لایەنەکان ، ھۆزەکان و بلیمەتان و نەتەوەی عێراق کرد کە پێش بە چوونی پاشمیری سەعودی بۆ ئەو وڵاتە بگرن.

دوابەدوای ڕاگەیاندنی میدیاکانی عێراق و عەرەبی لە بارەی سەردانی شیمانەیی موحەممەدی کوڕی سەلمان پاشمیری عەرەبستانی سەعودی بۆ عێراق بە مەبەستی چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕیازو بەغدا، کاربەرانی کەشی مەجازیی عێراق بە وەڕێ خستن و دانانی  پۆستگەلی «لا اهلاً و لا مرحباً بزیارة ولی العهد السعودی» واتە خۆش نەھاتی ئەی پاشمیری سەعودی، دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ ئەم سەردانەو ھەڵوێستی کاربەدەستانی سەعودی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ڕەوتی ئیسلامیی ئەلوەفای بەحرەین ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ئامادە بوونی موحەممەدی کوڕی سەلمان لە عێراقی دیداری قەساب لەگەڵ قوربانییەکانی وەسف کردو ڕایگەیاند، سەردانی پاشمیری سەعودی بۆ عێراق لە حاڵێکدایە کە جیھانی ئیسلام لە بەر میراتی تیرۆریستی و تەکفیری و ڕۆڵە تێکدەرانەکەی ڕژێمی عەرەبستان لە ئاگردا ھەڵدەکروزێت.

ڕەوتی ئیسلامیی ئەلوەفای بەحرەین وێڕای ئاماژە کردن بە ئاگادار بوونی ئالی سەعود لە جێ و شوێنی چارەنووس سازی عێراق لە داھاتووی ناوچەکەدا ڕاشیگەیاندووە : ئەم ڕژێمە ھەوڵی ئەوە دەدات کە بە شاردنەوەی ڕاستییەکان لە بارەی خۆیەوە لە بەرگی ئیسلام دا نوخبەسیاسییەکانی عێراق بە لاڕێ دا بەرێ، کەچی بە لاقرتییەوە لەگەڵ وریایی و لەسەر ھەست بوونی گەلی ئەو وڵاتەدا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ڕەوتی ئیسلامیی ئەلوەفای بەحرەین ھەروەھا ئاماژەی کردووەتە قەیران چێکردن و بارەبووی دراڤی و چەکەمەنی و میدیایی ڕژێمی سەعودی لە تاقمە تیرۆریستەکان و ڕایگەیاندووە: ھێرشە سەربازییەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر بەحرەین و یەمەن لە ڕقیەنھێنییە مەزھەبییەکەی عەرەبستان و دوژمنایەتیی لەگەڵ بزوتنەوە ڕزگاریدەرەکانی گەلانی ناوچەکە سەرچاوە دەگرێت.

کاربەرانی کەشی مەجازی لە کاردانەوە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی دوژمنکارانەو تێکدەرانەی عەرەبستان لە ھەمبەر عێراق لە ماوەی پانزە ساڵی ڕابردوو پێیان داگرتووە کە: بارەبووی دراڤی و سیاسیی سەعودییەکان لە تاقمە تیرۆریستییەکان لەم وڵاتە بووەتە ھۆی کوژرانی ھەزاران کەسی سڤیل و  وێکەوتنی زیانی ماددیی زۆر لە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

 

 

 

 

سەرپەیڤ