ئادار 24, 2018 16:34 Asia/Tehran
  • پووچەڵکرانەوەی پەلاماری داعش بۆسەر باشووری سامەڕای ئێراق

هێزی ئاسایشیی ئێراق پەلاماری داعش بوسەر باشووری ڕۆژئاوای سامەرای بەناکام و شکستخواردوو ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بەگێڕانەوە لە سومەریە نیووز، سەرچاوەیەک لە پارێزگەی سەلاحەدین  ئەمڕۆ  شەممە ڕایگەیاند  هێزی ئاسایشیی ئێراق و گوردانی سرایا سەلام  توانیان  پەلاماری داعش بوسەر باشووری سامەرا بێ ئەنجام بکەنەوە  .

ئەم سەرچاوەیە  وتی :  هێزی ئاسایشی  بە یارمەتی هێزی سرایا سەلام  سەر بە ڕەوتی سەدری ئێراق ئەم پەلامارە لەشاری  فەرحاتییەیان لەباشووری ڕۆژاوای سامەڕا پووچەڵ  کردەوە و ژومارێک ئەندامی داعشیان  کوشت .