نیسان 07, 2018 19:37 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک پەرلەمانی عێراق لەسەر بەهێزکرانی یەکگرتوویی نیشتمانی لەناوخۆی ئەو وڵاتە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەئاماژە بەوەی کە لەو هەلومەرجەدا پێویستە عێراق لە کێشە نێودەوڵەتییەکان دوور بخرێتەوە، پێی داگرت: باشترە ئەو وڵاتە گرینگی بە پرسە ناوخۆییەکان و بەهێزکرانی یەکڕیزیی نیشتمانی بدات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە لە جڤینی نێودەوڵەتیی بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدان ئایەتوڵڵا محەممەد باقری سەدر و محەممەد باقری حەکیم وتی: لەو قۆناخەدا پێویستە دروشمی هەمووان"سەریەتیدان بە عێراق و عێراق بانتر لەهەر ئەولەویەتێک" بێت.

جبوری بەئاماژە بە سەرکەوتنی عێراق بەسەر داعش وتی: ئاستەنگی بەردەم عێراق، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی و گەشەپێدانی ئابووری و بنیاتنانەوەی عێراقەو ئەو ئاستەنگ و کێشەیە کەمتر لە کێشەی تیرۆریزم نییەو ئیرادەی گۆڕینیش تەنیا لەڕێی سندوقەکانی دەنگدان و هەڵبژاردنەکان مومکین دەبێ.

فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراقیش لەو جڤینەدا پێی داگرت: هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەبێ لەسەر بنەمای یەکڕیزیی عێراق بێ و بەسەرنجدان بەوەی کە عێراق لەسەروبەندی یەکەم هەڵبژاردنەکانی پاش سەرکەوتن بەسەر داعشە، پێویستە بۆ هاودەنگی هەوڵ بدرێ.

شێخ هۆمام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق کە میواندای ئەو جڤینە بوو لەقسەگەلێکدا وتی: قۆناخی پاش داعش جیاوازە لەگەڵ پێشترەکەی و دەبێ کردەوەی حکومەتی داهاتوو و پەرلەمانی داهاتوو هاوتەریب بێت لەگەڵ سەرکەوتن بەسەر گرووپی ڕەشەکوژی داعش هەتا عێراق دەوری خۆی لەناوچەدا بەدەست بێنێتەوە.

هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق ١٢ی مای٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ، ئەو هەڵبژاردنانە لەبەر شکست هێنانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق، گرینگیەکی تایبەتی هەیە.

سەرپەیڤ