نیسان 19, 2018 10:20 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تونێلەکانی داعش لە ڕۆژاوای ئەنبار

وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشیی ئێراق ڕایگەیاند؛ هێزەکانی ئەم ناوەندە توانیویانە ژمارێک لە تونێلەکانی داعش لە کەرتی باکووری دەریاچەی "حەدیسە" لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنبار بدۆزنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، "یەحیا ڕەسووڵ" وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشیی ئێراق وتی: هێزە ئێراقییەکان هەروەها لەو ناوچەیەدا سێ پشتێنی پڕتەقەمەنی ودوو ماتۆڕیان دۆزیوەتەوە و هەشت کەسی گومانلێکراویشیان قۆڵبەست کردووە.

"یەحیا ڕەسووڵ" وتیشی: هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا لە باکووری ئێراقیش ١٠ بۆمبیان لە ناوچەی "شەحیبە" و ١٧ بۆمبیان لە ناوچەی "عەمار گەبر"ی ئەم پارێزگایەدا تیابردووە.

هەروەها شەش کەس لە ناوچەی "ئەلکوار" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای موسڵ گیراون و هەشت بۆمبی دیکەیش لە ناوچەی "وانە تەریق حەمد"  تیا براون.

هێزە ئێراقییەکان لە ڕۆژی یەکشەممە (١٥ی ئاپریلەوە) ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ پاکتاو کردنی ناوچەکانی ڕۆژاوای پارێزگای نەینەوا بۆ سڕینەوەی پاشماوەکانی داعش دەست پێ کردووە. لە پارێزگای سەڵاحەدینیش ئۆپەراسیۆنێک بۆ پاکتاو کردنی ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش دەست پێ بووە.

 

سەرپەیڤ