نیسان 19, 2018 13:59 Asia/Tehran
  • کوژرا و بریندار بوونی ژمارێک لە هێزەکانی سوپای تورکیا بە هۆی پەلاماری هێزەکانی پەکەکە

لە پەلاماری هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) بۆ سەر بنکەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە باکووری ئێراق، لانیکەم ٥ سەربازی تورکیا کوژران.

بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیرنا؛ بە پێی بەیاننامەی سوپای تورکیا ؛ هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە چیاکانی ناوچەی بارزان لە پارێزگای دهۆک، هێرشیان کردە سەر سێ بنکەی سوپای تورکیا و دەستیان کردە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە کە بە هۆی ئەو شەڕ و پێکدادانانەوە پێنج سەربازی سوپای تورکیا کوژران و زەبرێکی قورسیش لە بنکەکانیان کەوت.

گرووپی پەکەکە کە لە لایەن سوپای تورکیاوە خراوەتە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، ڕایگەیاند لەم ئۆپەراسیۆنەیدا ٣ بنکەی سوپای تورکیای بە تەواوەتی تیا بردووە.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سوپای تورکیا پەلاماردانی بنکە و مەتەرێزەکانی هێزەکانی پەکەکەی لە نێو خاکی ئێراق زیاتر پەرە پێ داوە.

دەوڵەتی ئێراق بەردەوام بە نەیارەتیی دەربڕین بەرامبەر بەو سیاسەتەی تورکیا داوای لە ئانکارا کردووە هێزە سەربازییەکانی لە خاکی ئێراق بباتیە دەرەوە.

پرۆسەی ئاشتی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا دێسەمبەری ٢٠١٢ دەست پێ بوو بەڵام دوابەدوای تەقینەوەکەی ژولای ٢٠١٥ لە شاری سوروچ ڕاگیردرا. پاش ئەوە سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە دەستیان کردەوە بە پەلاماردانی بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتری.

سەرپەیڤ