ئەرتەشی ئێراق بنکەکانی داعش لە سووریایان بۆردمان کرد
هێزی ئاسمانیی ئێراق ئەمڕۆ بە هاوئاهەنگیی دیمەشق پەلامارگەلێکی دژی بنکەکانی داعش لە سوریا ئەنجام دا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیسنا ؛ ئەرتەشی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : بە پێی فەرمانی حەیدەر عیبادی فەرماندەری گشت هێزە چەکدارەکانی ئێراق ، هێزە بوێرەکانی ئێمە پەلامارگەلێکی ئاسمانیی مەرگ هێنەریان دژی بنکەی تاقمە تڕۆڕیستەکانی داعش لە سووریا لە سنورەکانی ئێراق ئەنجام داوە . لە بەیاننامەکەی ئەرتەشی ئێراقدا هاتووە کە بەڕێوە بردنی پەلامار دژی پێکهاتەی داعش لە خاکی سووریا بە هۆی مەترسی ئەو تاقمە بۆ ناو خاکی ئێراق و نیشاندەری لێهاتوویی زۆری هێزە چەکدارەکانی ئێمە بۆ لەناو بردنی تڕوڕیستانە . یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی ئەرتەشی ئێراق بە ڕۆیترزی وت : پەلاماری ئاسمانی ئەمرۆی ئێراق بو سەر بنکەی داعش لە سووریا بە هاوئاهەنگی دەوڵەتی سووریا بە ڕێوە چووە . ناوبراو وتیشی هێزە ئاسمانیەکانی ئێراق لەو پەلامارەدا لە فڕۆکە شەڕ کەرەکانی ئێف شازدە کەڵکیان وەرگرت .