نیسان 19, 2018 19:11 Asia/Tehran
  • داخوازیی وەدواخرانی سەردانی شاندەکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئێراق

نوێنەری هەمیشەیی ئێراق لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ، خوازیاری وەدواخرانی سەردانی شاندەکەی ئەو ڕێکخراوەیە بۆ ئێراق بوو .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی بنکەی هەواڵیی  ڕووسیا ئەلیوم  ، موحەمەد حسین بەحرولعولوم "  نوێنەری هەمیشەیی  ئێراق  لە ڕێکخراوی نەتەوەکان  داوای  لە ئەنجومەنی  ئاسایشی  ئەو ڕێکخراوەیە کرد  سەفەری   شاندی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ئێراق کە بڕیار بوو  بەرلە  هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی  ئەنجام بگرێت  ،بکەوێتە دواوە . بەحرولعولوم  وتی :  بە سەەرنجدانی دەسپێکی کەمپەینی هەڵبژاردنەکان لە 14 ئاوریل و بەشداریی پارتە سیاسیەکان و   دامەزراوەکانی یاسای بنەڕەتی  ئێراق لەو کەمپەینە  ئەندامانی  ئەنجومەنی ئاسایش ناتوانن  کاربەدەستانی ئێراقی ببینن. هەڵبژاردنەکانی ئێراق بۆ وەدەس هێنانی  329 کورسی پەرلەمان  ، 12 مانگی مەی  داهاتوو   بەڕێوە دەچێ .ئەو هەڵبژاردنانە هەروەها  بۆ  هەڵبژاردنی نوێنەرانێک لە ئەنجومەنە خۆجێییەکانە . ئەوە   یەکەمین  هەڵبژرادنی  ئێراقە دوای  شکستی گروپی تڕوڕیستی داعش  لەو  وڵاتە .

سەرپەیڤ