نیسان 19, 2018 19:18 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگریی ئێران : ئێران ئوپراسیونی سەربازی لە باکووری ئێراقی قەبووڵ نەکردووە

وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامی ئێران ئوپڕاسیونی سەربازی لە باکووری ئێراقی قەبووڵ نەکردووەو لەسەر ئەو باوەڕەیە کە دەبێ ڕێز بگیردرێت لە سەروەری و دەسەڵاتی نیشتمانیی هەموو وڵاتان بە تایبەت ئێراق.

 هێزەکانی  ئەرتەشی تورکیا  سەرەتاکانی  ئاوریلی  ئەمساڵ  بە بیانووی  سەرکوتکردنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەکەکە  چوونە ناو خاکی  ئێراقەوە . ئەو دەسدرێژکاریە  ڕووبە ڕووی کاردانەوەی  دەوڵەتی ئێراق و وڵاتانی  دیکەی  جیهان  بووەتەوە .   ئەمیری سەرتیپ    ئەمیر حاتەمی  ڕۆژی  پێنجشەمە  لە  دیداریدا    لە گەڵ  فالح فەیاز   ڕاوێژکاری  ئاسایشی  نیشتمانی   ئێراق  لە بەغدا  وتیشی    ئێراق  نابێ  ببێتە  شۆێنی تۆڵەسەندنەوەی  وڵاتانی ناوچەکە . وەزیری بەرگریی  ئێران  وتیشی  هاوکاریە کانی  بەرگریکارنەی   ئێران و ئێراق  لە شەڕی دژی  تڕوڕیزم  ھێماوسەرچەشنێکی  زور باش  لە هاوکاریەکانی  دوو لایەنەیە و ئەو سەرچەشنە سەرکەوتووە  دەتوانێ  لە لایەن وڵاتانی  دیکەی ناوچەکەوە  کەڵکی لێ وەر بگیردرێت . ناوبراو وتیشی  :  ئێران بە هەموو تواناوە  لە خەباتی دژی  داعش  لە  پاڵ نەتەوە و   دەوڵەتی  ئێراقدا  ڕاوەستاو  ئەو  ڕاوەستاوی  و لاگریە  بە یارمەتی   ئێران  تا بنبڕ کردنی  ئەو تاقمە  دڕندەکارە   درێژەی دەبێت . سەرتیپ  ئەمیر حاتەمی   هەروەها وتی کردەوەکانی   نابەرپرسانەی  وڵاتانی    ڕۆژئاوایی  بانگەشەکاری    مافی مڕۆڤ  لە ناوچە  و پەلاماری  مووشەکیانەی  ئەم دواییەی  ئەمریکاو  بریتانیا و فەڕانسا  بۆ سەر سورویا  نیشانەی  درێژەی  دەسوەردانی  بیانیەکان  لە دیاریکردنی  چارە نووسی  وڵاتانی  ناوچەکەیە . فالح فەیاز  ڕاوێژکاری  ئاسایشی نیشتمانیی  ئێراقیش لە و دیدارەدا  وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی  مۆڵەتی   دەسوەردان بە هیچ  وڵاتێک بۆ خەوشاندنی  پەیوەندیە ئیستراتژیکیەکانی لە گەڵ  ئێران نادات  وتیشی :  ئەو پەیوەندیە  بە هیچ  لەونێک ناکەوێتە ژێر کاریگەریی  کردەوەگەلی  دەسوەردەرانە . ناوبراو هەروەها   وێڕای  ڕێزگرتن  لە  سیاسەتەکانی  بنەمایی   ئێران  لە خەباتی  دژی  تڕوڕیزم و لاگری  لە خەڵکی ئێراق و سووریا  وتی : ئەگەر لاگریەکانی  ئێران لە وڵاتانی  ئێراق و سووریا  نەبایە  دوخی  ئەو وڵاتانە  ئەمڕۆ زۆر  ئاڵۆزتر دەبوو .  وەزیری  بەرگریی  ئێران  ڕۆژی چوارشەمە  بە مەبەستی   سەفەرێکی دوو ڕوژە  و دیدار لە گەڵ کاربەدەستانی  ئێراقی گەیشتە  بەغدا .

سەرپەیڤ