نیسان 19, 2018 19:24 Asia/Tehran
  •  وەدرو خرانەوەی ڕێککەوتنی نێوان ئەهلی سوننە  و کوردەکان لەسەر گۆڕینەوەی پۆستەکانی سەرۆک کۆماریەتی و پەرلەمانی ئێراق

نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق بوونی هەرجۆرە ڕێکەوتنێک لە نێوان پارتە سیاسیەکانی ئەهلی سوننە و کورد سەبارەت بە گۆڕینەوەی پوستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی نوێنەران لە گەڵ پۆستی سەروکایەتی ئێراقی وەدرۆ خستەوە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی کورد پرێس  ئەشواق جاف لە وتووێژێکی  ڕۆژنامەوانیدا  بە وتنی ئەوەی کە   دەسەڵاتەکانی پۆستی سەرۆکی  پەرلەمانی  نوێنەرانی ئێراق زۆرترە لە دەسەڵاتەکانی پۆستی سەرۆک کۆماریەتی  ئەو وڵاتە  بۆیە  ئەهلی سوننە  مومکین نیە  کە لە پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان چاو پۆشی بکەن  وتی : هیچ جۆرە  ڕێککەوتنێک لە نێوان پارتە کوردستانیەکان لە گەڵ پارتەکانی ئەهلی سوننە سەبارەت بە  گۆڕینەوەی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی نوێنەران  یان  پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ئێراقدا نیە . شایانی باسە  کە نوێنەری  هاوپەیمانی هێزەکانی ئەهلی سوننە  لە پەرلەمانی  ئێراق  پێشتر باسی ڕێککەوتنی  نێوان کوردەکان و سوننەکان سەبارەت بە  گۆڕینەوەی پۆستی  سەرۆکایەتی پەرلەمان لە گەڵ  سەرۆک کۆماریەتی  ئێراقی کرد بوو .

سەرپەیڤ