عەبادی: ئێراق بەهێزتر بووە
سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند : ئێراق لە ڕابردوودا لەباری نێونەتەوەیی و ناوچەییەوە لەبن گەمارۆ دا بوو بەڵام ئێستا بووەتە وڵاتێکی بەهێز و بەدەسەڵات.
بەپێی ڕاپۆرتی سومەریە نیووز، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە شاری کازمەین لەگەڵ حسێن ئیسماعیل سەدر، لە زانایانی هەڵکەوتەی ئەم شارە دیاری کرد .
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : دوو لایەن لەم چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە پێشکەوتنی ڕەوشەکە، قۆناخی بنیات نانەوە و سەرمایەدانان کەئێراق دوای سەرکەوتن بەسەر داعش لە بەرنامەی کاری خۆیدا دایناوە، باس و ڕاوێژیان کرد .
عەبادی وتیشی : ئێمە سێ ساڵ و نیو لەمەوبەر وادەمان دا کە مرۆڤ و زەوین لە بوونی تاقمی تەکفیری تیرۆریستی داعش پاک دەکەینەوە و ئێستا بە یارمەتی خودا و لەسای پێشکەش کرانی قوربانییە پاڵەوانەکان، ئەم بەڵێنەمان جێبەجێ کرد.
ناوبراو سەبارەت بە قەیرانی ماڵی و ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت وتی : ئێمە کاروباری وڵاتمان بە دەستەوە گرتووە و مزومووچەی فەرمانبەران و خانەنشین کراوان دەدەین.