نیسان 21, 2018 21:01 Asia/Tehran
  • وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: سەد بەربژاروبیست وپێنج حیزب وهاوپەیمانی سیاسی عێراقی دەبی غەرامە بدەن

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە غەرامەی نەختی فرەتر لە بیست حیزب وهاوپەیمانی سیاسی ودەیان بەربژاری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە تاقمە جۆربەجۆرەکانی سیاسی هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، کەریم ئەلتەمیمی ، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای نێوەڕووی ئەمڕۆ شەممە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند کە کۆمسیۆن فرەتر لە سەد بەربژاری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە لە زۆربەی حیزب وهاوپەیمانەکانی سیاسی وهەروەها نێزیک بە بیست وپێنج حیزب وهاوپەیمانی سیاسی غەرمە کردووە. ئەلتەمیمی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە کەسان وتاقمە ناوبراوەکان بە هۆی بنپێکردنی یاسای پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن غەرامەی نەختی کراون ، پیداگری کرد کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بەوان وشداری داوە کە ئەگەر بیتۆهەمدیسان ئەوکارەیان دوپات بکرێتەوە ، مافی درێژەی بەربژاری وبەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم لە کیس ئەدەن. وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەروەها لە حیزبەسیاسیەکان وبەربژارانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داوای کرد بۆ پێشگیری کردن لە هەرجۆرە غەرامە وسزایەک لە ئەگەریی دوپات کردنەوەی گزیکاریەکەیان ، لەگەڵ کۆمسیۆن هاوکاری بکەن وپێبەند بن بە کردەوە ویاساو ڕێساکانی .

سەرپەیڤ