نیسان 25, 2018 20:05 Asia/Tehran
  • تەگبیری لێژنەی ھەڵبژاردنی عێراق بۆ تۆمار کردنی دەنگی ئاوارەکان

لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاندووە: تەگبیری پێویستی بۆ تۆمار کردنی دەنگی تەواوی ئاوارەکانی ھەر چوار پارێزگاکەی کەرکوک و نەینەواو سەلاحەدین و ئەنبار کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس کەریم تەمیمی ئەندامی لێژنەی باڵای ھەڵبژاردن و وتەبێژی فەرمیی ئەم لێژنەیە ڕۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند: ئەو دەستە لە شارومەندانی عێراقی کە لە بەر شاڵاوی تاقمی تیرۆریستیی داعش بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیانیان بەجێ ھێڵاوەو وەک ئاوارە دێنە ئەژمار و سەربە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو سەلاحەدین و ئەنبارن، بۆیان ھەیە لە ھەڵبژاردن دا بەشداری بکەن و دەنگەکانیشیان تۆمار دەکرێت.

لەماوەی مانگەکانی ئەم دواییە نەیارانی ڕەوتی سیاسی لە عێراق بە بیانووی نەڕەخسانی ھەلی بەشداریی ئاوارەکان لە ھەڵبژاردن دا خوازیاری وەدواخستنی بەرواری ھەڵبژاردنەکە بوون، کەچی سەرەنجام دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند: ھەڵبژارنی پەرلەمانی عێراق لەکاتی دیاری کراودا واتە ١٢ی مای ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێت.

ھەر لەم حاڵەدا ئەمڕۆ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ھەولێرو بەغدا سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی فیدراڵی داھاتوو دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕێک دەکەون.

سەرپەیڤ