نیسان 26, 2018 11:57 Asia/Tehran
  • دەستپێکی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق لە بیست وڵاتی جیهان

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی لە بیست وڵاتی جیهان بۆ عێراقیانی دانیشتووی ئەو وڵاتانە بەڕێوە دەچێ .

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک ، حازم الردینی ئەندامی کۆمیتەی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند؛ بنکەو ناوەندەکانی دەنگدان بۆ عێراقییەکانی دانیشتووی وڵاتانی دەرەوە ڕۆژانی دە و یانزەی مای داهاتوو(٢٠و٢١ی گوڵان) ئاوەڵا دەکرێ. ئەو ناوەندانە لە بیست وڵات لە سەرانسەری جیهان جێگیر دەکرێن.

ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: ژماری نووسینگەکانی هەڵبژاردن ١٦نووسینگەو حەوت ناوەندی دەنگدان لە بیست وڵات بۆ وێنە وڵاتانی ئوروپایی دەبێ.

بڕیارە، هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق لە١٢ی مای داهاتوو(٢٢ی گوڵان) بەڕێوە بچێ. شیاوی ئاماژە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی عێراق ئێستا لەوڵاتانی ئوروپایی نیشتەجێن ودەژین.

سەرپەیڤ