نیسان 26, 2018 21:07 Asia/Tehran
  • عەبادی لە ھەولێردا: تەواوی ناکۆکییەکان لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر دەکرێن

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێی داگرتووە کە: سەردەمی چەوساندنەوە بە سەرچووەو عێراق ئیدی قەت دیکتاتۆرییەت بە خۆیەوە نابینێ .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە گەییشتە ھەولێر. بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سومریەنیوزی ڕاگەیاندووە کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانییەوە گەییشتە ھەولێرو نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە فڕگەی ھەولێر پێشوازیی لێکرد. ئەمەیەکەم سەردانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ ھەولێر لە پاش بەڕێوە چوونی گشتپرسییەکەی جیا بوونەوەی کوردستان لە وڵاتی عێراق.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیار وایە چاوی بە بەرپرسانی دەوڵەتی کوردستانی عێراق لەوانە مەسعود بارزانی بکەوێت. ناوبراو لە ھەولێر دا وتی: تەواوی گرفت و ناکۆکییەکانی نێوان گروپەکانی وڵاتێک لە  چوارچێوەی دەستوورو یاسای بنەڕەتی دا چارەسەر دەکرێن .

عەبادی جەختیشی کرد: ئێمە گەڵاڵەی عێراقی و نیشتیمانیی زۆرمان پێیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لە ئاستێکی پێشکەوتوودا و گەڵاڵەکەشمان بنیات نانی وڵاتێکی واوەتر لە ئەتنخوازییەو ھەر بەم پێیە  پێڕستی ئەلنەسر لە ١٨ پارێزگای عێراق دا خەریکی چالاکی نواندنە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند: بوونی پێڕستی ئەلنەسر لە سلێمانی لە بەر ئەوەیە کە ئێمە بڕوامان بە عێراقێکی واوەتر لە ئەتن و ھۆزەو ئیدی وەھا نابێت کە شارێکی عێراق بەس بۆ ڕەگەزێک و یان ئایینێک بێت، ھەر چۆن بەغدای پێتەخت ھەم کوردی تیادا دەژی و ھەم عەرەب و شێعەو سوننە، دڵنیام لە کوردستانیش ھەروا دەبێت.