نیسان 27, 2018 08:24 Asia/Tehran
  • ڕەوتی ڕوو لە گەشەی چالاکیی ئابووریی ئێران لە ئێراقدا

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق ڕایگەیاند؛ ڕەوتی چالاکیی ئابووریی و بازرگانیی ئێران لە ئێراق ڕوو لەپەرەیە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "ئیرەج مەسجدی"  ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی بوارەکانی سەرمایەنانەوەی کۆمپانیاکانی ئێرانی لە ئێراق لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە بەغدا وتی: کۆمپانیا ئێرانیەکان بە ورد بوونەوە لەو هەموو هەل و دەرفەتەی لە ئێراقدا هەیە دەبێ بە هەموو هێز و تواناوە بێنە نێو هاوکاری و سەرمایەنانەوە لەم وڵاتە.

مەسجدی وتیشی: نوێنەرایەتی و ناوەندە ئێرانییەکان لە ئێەراق بە هەموو تواناوە داکۆکی دەکەن لە کۆمپانیا ئێرانییەکانی چالاک لەم وڵاتە.

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێراق بە پێداگری لە سەر گرینگایەتیی راست بینی لە بواری چالاکی لە بازاڕی ئێراق وتیشی کە دۆخی بازرگانی کردنی ئێران لە ئێراق دۆخێکی باشە.

"سەید حەمید حسێنی" ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ژووری بازرگانیی ئێران و ئێراقیش لەو کۆبوونەوەیەدا بە شی کردنەوەی هەل و دەرفەتە ئابوورییەکانی بەردەم کۆمپانیا ئێرانییەکان لە ئێراقدا داوای لە چالاکانی ئابووریی بەتایبەت کۆمپانیا گەورەکانی ئێران کرد زیاتر لە ڕابردوو لە بواری ڕاژەکاری تەکنیکی و ئەندازیاری لە ئێراق هاوکاری لەگەڵ لایەنی ئێراقی دەست پێ بکەن.

"ناسر بێهزاد" راوێژکاری بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدایش لەم کۆبوونەوەیەدا وتی کە ئێراق هەوڵ دەدات ڕەوتی سەرمایەنانەوەی بیانی لەم وڵاتە هاسانتر بکات.

ئیستاکە ئێراق یەکێک لە گرینگترین کۆمپانیاکانی ئابووری و بازرگانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە و جیهان دێتە ئەژمار کە بایەخی هەناردەی غەیرەنەوتیی ئێران بۆ ئێراق ئێستاکە نزیکەی ٦.٥ ملیار دۆلارە.

 

سەرپەیڤ