May 12, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • چوارسەدو نەوەدو هەشت بەربژار لە هەرێمی کوردستان بۆ بەدەس هێنانی چل وشەش کورسی پەرلەمانی ئێراق پێشبڕکیی دەکەن

نۆ پارتی کوردستانی وپێنج لیستی نیشتمانی ئێراقی بە چوارسەدو نەوەدو هەشت بەبژاربۆ بەدەس هێنانی چل وشەش کورسی هەرێمی کاردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ململانیی دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، لەکاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی خۆجیی بیست ودووی گوڵان دوازدەی مانگی مای، ناوەندەکانی گرتنی دەنگی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ، بەرەوڕووی عێراقیەکان کرایەوە هەتا لە نێوان دەیان حیزب وهاوپەیمانی هەڵبژاردەیی وسەدان بەربژار ، سێسەدو بیست ونۆ نوێنەر ی پەرلەمانی چوارەم هەڵبژێرن ولە هەرێمی کوردستانیش پێشبڕکیی نێوان نۆ حیزبی کوردستانی وپێنج لیستی نیشتمانی عێراقی بۆ گرتنی چل وشەش کورسیە . لە هەرێمی کوردستان هەولێر ،سلێمانی ودهوک حیزبەدێموکراتەکان ، یەکیەتی نیشتمانی ، بزوتنەوەی گوران، یەکیەتی ئیسلامی وکۆمەڵی ئیسلامی ، هاوپەیمانی بۆ دێموکراسی ودادپەروەری ، بەرەی نوێ، سوسیالیستەکان وکۆمۆنیستەکان وهەروەها لیستەکانی نیشتمانی عێراقی بریتی لە ئەلنەسر ، ئەلوەتەنیە ، تیار ئەلحکمە ، تیار ئەلعشایر ئەلعیراقی وبەرەی تورکەمانی هاوڕێ حەوت لیستی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان  بۆ گرتنی چل وشەش کورسی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ململانێ دەکەن. بە سەرنج دان بە بەشداری چوارسەد ونەوەدو هەشت بەربژار ی حیزبەکانی کوردستانی ولیستەکانی نیشتمانی عێراقی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەدەس هێنانی چل وشەش کورسی ، نێونجی ململانی بۆ هەر کورسی دە پوینت هەشت کەسە . سەدو شەست وشەش بەربژاریش بۆ کورسیەکانی هەرکام لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پێشبڕکیی دەکەن. لەچاو خولی ڕابردوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق سەتی بیست ودوو لە هەرێمی کوردستان پەرەی بەربژاری هەڵبژاردنەکان بەشدارن. لەچاوخولی ڕابردوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق سەتی پەنجا پەرەی لیستی هەڵبژاردنی لە هەرێمی کوردستان لە ئارادایە. لە هەرێمی کوردستانی سێ ملوین و١٤٤هەزارو ٧٣٠کەس شەرت ومەرجی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانیان هەیە .

سەرپەیڤ