May 12, 2018 19:15 Asia/Tehran
  • وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هیچ کێشەیەکی ئاسایشی لەبەردەم ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ڕانەگەیێندراوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: تائێستا هەڵبژاردنەکان بێ هیچ گرفتێکی ئاسایشی بەڕێوە چووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلغەد پرێس ، سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەو بەیاننامەدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند: لێژنەی ئاسایشی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەروا بەهاوکاریی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان هەوڵیەتی چاودێری بکا بەسەر ڕەوتی هەڵبژاردنەکان و هاواهەنگیی ئاسایشیی پێویست لەگەڵ فەرماندەرانی ئۆپراسیۆنی و لایەنە ئاسایشییە پەیوەندیدارەکانەو تائێستا کێشەیەکی ئاسایشی ڕووی نەداوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پاش تێپەڕینی چەند کاژێر بەسەر دەس پێبوونی هەڵبژاردنەکان، قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلەکان لە پارێزگاکانی عێراق و هەروەها داخراوبوونی فڕۆکەکانی وڵاتی هەڵوەشاند.

هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە سەرانسەری ئەو وڵاتە دەس پێ بووە.

هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی عێراق، دووهەم هەڵبژاردن لەکاتی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە لەساڵی٢٠١١و چوارەمین هەڵبژاردن لەکاتی ڕووخانی رژیمی لەناوبراوی سەددام لە ساڵی٢٠٠٣ بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی عێڕاقە. پەرلەمانی عێراق، سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێرێ.

لەو هەڵبژاردنانە ٣٢٠ پارتی سیاسی و هاوپەیمانی و پێڕستی هەڵبژاردنیی پێکەوە دەکەونە ململانێ کە داگری هەشتاو هەشت پێڕستی هەڵبژاردن، ٢٠٥ پارت و گرووپی سیاسی و بیست و حەوت هاوپەیمانی هەڵبژاردنەو حەوت هەزار و٣٦٧ بەربژار لەو هەڵبژاردنانە هاوبەشن.

سەرپەیڤ