May 12, 2018 20:38 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ئاستی بەشداریەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٧ پاریزگەی عێراق

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاستی بەشداریەکانی جەماوەری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٢٠١٨ی لە حەوت پارێزگەی ئەم وڵاتەی لە ماوەی پێنج کاژێری سەرەتایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ڕادەی بەشداری جەماوەری لە حەوت پارێزگەی عێراق لە حەوتی بەیانی هەتا دوازدەی نێوەڕووی ئەمڕۆ شەممە ڕاگەێندرا. کەنالی هەواڵی سومەریە نێوزبە گیڕانەوە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاپۆرتی دا کە ئاستی بەشداری لە پارێزگەی بابل لە کاتژمیر حەوتی بەیانی هەتا نێوەڕوو ی ئەمڕۆ ، سەتی بیست وحەوتە.بە پێی ڕاگەیاندنی ئامار وسەرژمێری لێژنەی هەڵبژاردنەکان، ئاستی بەشداری لە پارێزگەی " میسان " لەماوەی پێنج کاتژمیری یەکەمی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان گەیشتە سەتی بیست وسێ. سەرچاوەیەکی بەرپرس سەربە لێژنەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگەی کەرکووک یش ڕایگەیاند کە ئاستی بەشداری لەم پارێزگایە نێزیک بە سەتی بیست وچوارە. خەڵکی پارێزگەی واسیت هەتا نێوەڕووی ئەمڕۆ سەتی بیست وپێنج وپارێزگەی " ئەلمەسنی" سەتی ٢١بەشداریان کردووە. ئاستی بەشداری جەماوەرلە پارێزگەی ئەلدیوانیە ی عێراق سەتی ٢٨ ولەپارێزگەی دیالە یش سەتی ٣٠ ڕاگەێندراوە. شایانی باسە دوای ئەوەکە قەدەغەی هاتووچوو ی ترۆمبێلەکان لە بڕێک لە پارێزگاکان لاچووە ، ڕادەی بەشداری لە بڕێک لە ناوچەکان لەکاژێرەکانی کۆتایی ڕوولە پەرەسەندنە. هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە بەیانی ئەمڕۆپێنج شەممە لە سەرانسەری ئەم وڵاتە دەسپێکرا وڕەوتی گرتنی دەنگ لە زۆربەی پارێزگاکان لە ئارامش بەڕێوەچوو. نێزیک بە بیست وپێنج ملوین عێراقی لە هەژدە پارێزگا کە ٣/٥ملوینیان ، بۆ یەکەم جار دەنگ دەدەن ، دەتوانن لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن. هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ چوارەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوای ڕۆخانی ڕژێمی بەعس لە عێراقە کە ئاکام وئەنجامەکەی هەڵبژاردنی ٣٢٨ نوێنەر دەبێت. حەوت هەزار بەربژارلە چوارچێوەی هاوپەیمانیە جۆربەجۆرەکان لەوان هاوپەیمانی " ئەلنەسر" ئەلفەتح" دولە ئەلقانون" ئەلقرارئەلعیراقی" وسائرون " پێکەوە پیشبڕکی وململانیان کرد. 

سەرپەیڤ