May 13, 2018 07:48 Asia/Tehran
  • بەشداریی سەتا 44.5ی ئێراقییەکان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەو وڵاتەدا

بەرپرسی کومیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق، شەوی یەکشەم ئاستی بەشداریی ئێراقییەکان لە چوارەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی وڵاتەکەی بە لە سەتا 44.5 نرخاند .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەریم تەمیمی   لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند  :  نیزیکەی یازدە ملوێن  لە چوارەمین  هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق  بەشدارییان کرد  . 

بیست و چوار ملوێن ئێراقی  خاوەن مەرجی  دەنگدان بوون  لە هەڵبژاردنی  پەرلەمانی ئەم وڵاتە .

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ڕۆژی  شەممە بەڕێوە چوو  . 

سەرۆک وەزیرانی ئێراق  دوای  کۆتایی هەڵبژاردن لە بەیاننامەیەک دا   ڕێزی گرت لە خەڵک ، هێزی ئاسایشی، دامەزراوەکانی دەوڵەتی  و هەموو  ئەو کەسانە  کە لە بەڕێوەچوونی  سەرکەوتوانەی  هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە دا  بەشدارییان کرد بوو  . 

حەیدەر عەبادی وێڕای  پێداگری لەسەر  جێبەجێ  کرانی  هێوری هەڵبژاردن لە هەموو پارێزگەکان  وتی  :  خەڵکی ئێراق بۆ یەکەم جار دوای شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش، شایەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد لەوپەڕی هێورییەوە بوون  . 

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق  320 پارتی سیاسی، هاوپەیمانی و لیستی هەڵبژاردن پێکەوە ڕکابەرییان کرد .

لە نێوان  6999  بەربژار 329 کەس دەچنە  پەرلەمانی ئێراق .

سەرپەیڤ