May 21, 2018 09:26 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر چاوی کەوت بە هادی عامری

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدری عێراق چاوی کەوت بە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح .

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی یانەی پەیامنێرانی لاو ، لەم دیدارەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق تاووتوێ کرا .سەدر لەم چاوپێکەوتنەدا خوازیاری پێکهاتنی حکومەتی " باوکانە " بۆ هەموو عێراقیەکان بوو لە زووترین کاتدا .

هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدری عێراق و سەرۆکی هاوپیەمانیی فەتح دوای دیتنی موقتەدا سەدر گوتی ، دوو لایەن لێبڕاون بۆ تێپەڕین لە تاییفەخوازی و پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەی نیشتمانیی بۆ چارەسەریی کێشەکانی عێراق .