May 21, 2018 12:28 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی بەربڵاو لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەتی تازە لە عێراق دا

وتەبێژی ڕەوتی حیکمەی عێراق باسی پێکھاتنی بەم زووانەی ھاوپەیمانییەکی چوارقۆڵی کرد بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی تازە لە عێراق دا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی میھر بەگێڕانەوە لە کەناڵی سومریەنیوز، موحەممەد جەمیل میاحی وتەبێژی ڕەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم ڕایگەیاند: لە ماوەی ٧٢ کاژێری داھاتوودا ھاوپەیمانییەک لەنێوان سائیروون،نەسر،حیکمەو فەتح بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی تازە لە عێراق دا پێک دێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر موقتەدا سەدر سەرۆکی ھاوپەیمانیی سائیروون کە زیاترین کورسیی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دا بەدەست ھێناوە لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسرو ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لەمەڕ پێکھێنانی دەوڵەتی داھاتوو وتووێژی کردووە.

موقتەدا سەدر لەم دیدارانەی دا لە سەر پێویستیی پێکھاتنی دەوڵەت بەزووترین کات و لە ئاراستەی ڕاژەکاری و خزمەتکردنی خەڵک و وەڵاندانەوەی داخوازییەکانیان و ھەروەھا گرینگایەتیی ھاوبەشیی تۆکمەوتەواوی فراکسیۆنەکان کە ڕەوتێکی نیشتیمانییان بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی داھاتوو گرتووەتە بەر، جەختی کردووە.

 

سەرپەیڤ