May 22, 2018 17:04 Asia/Tehran
  • فەرمانی عیبادی بۆ ئۆپێراسیۆن لەدژی داعش لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداگریی کرد لەسەر پێویستی دابین کردنی ئاسایشی سنووری وڵاتەکەی و هێرش بۆسەر هێزە تیرۆریستیەکان لە دەرەوەی خاکی ئەو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەری میهر ، دەفتەری میدیایی "حەیدەر عیبادی' سەرۆک وەزیرانی عێڕاق ڕایگەیاند : عیبادی لە سەدانی کە فەرماندەیی هەڵمەتی هاوبەش لە مەڕ پاکتاوکردنی ئەم وڵاتە لە بوونی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعش وژێر پێ وشوێن گرتنی تاقمەکانی ژێر زەوینی سەربەوان وتی: پێشگیری کردن لە دزەوڕەخنەی تیرۆریستەکان بۆ ناوسنوورەکانی عێراق زەروری وپێویستە. ئەوهەروەهاخوازیاری  پەلاماری هێزە عێراقیەکان بۆ سەر تاقمە تیرۆریستەکان وهەڵمەت لەدژیان  لە دەرەوە لە سنورەکانی ئەم وڵاتە بوو. فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراقی پێشتر ناوەندی فەرماندەیی وپشتیوانی لجستیکی تاقمی تیرۆریستی داعش لە باشووری ناوچەی " ئەلدشیشە" لە ناوخاکی سووریایان دایە بەر دەسڕێژ وئەم بنکە وپیگەیەیان بە شێوەی تۆکمە وتەواو لە ناوبرد. ڕاپۆرتێکی تر باس لەوەدەکات، ڕێکخراوەکانی ئەمنیەتی عێراق لە تەقاندنەوەی تونیلێکی گەورەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە شاری موسڵ لەباکووری عێراق کەتیدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم تاقمە بەشداریان بوو ، هەواڵیان دا. بە پێی شکستی داعش لە عێراق وسووریا ، ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستیە هەروا بەشێوەی بەرژ وبڵاو لە ناوچەسنووریەکانی عێڕاق وسووریا ئامادە بوون وهێزەکانی سوپا ی دوو وڵات هەڵـمەتی پاکتاو کرانی ئەم ناوچانەی  لەژێر داگیر کاری داعش ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ