May 23, 2018 11:16 Asia/Tehran
  • ڕەوتی سەدری ئێراق : ملکەچی حەزوو داواکانی ئەمریکا نابین

بەرپرسی نووسینگەی ڕامیاری باڵی سەدری عێراق، پێی داگرت کە رەوتی سەدرو گشت هاوبەشە عێراقیەکان ئەو گشتە خەبات و فیداکاریەیان نەکرد کە ئەمڕۆ بیانەوێ ملکەچی حەزوو داواکاریەکانی ئەمریکا بن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، زیاء ئەلئەسەدی لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین، وتی: سیاسەتی عێراق دەبێ بەگوێرەی پێوەرێک دیاری بکرێ و ئەویش بەرژەوەندییەکانی عێراق و هەروەها بەرژەوەندیی وڵاتانی دراوسێ و پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ ئەوانەو قەبووڵ کردنی داواکانی ئەمریکا هیچ جێگەو شوێنێکی بۆ عێراق نییە.

ئەلئەسەدی لێدوانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە ئێرانی بەقەبووڵنەکراو زانی و وتی: ئێران و عێراق خاوەن بەرژەوەندیی هاوبەشی مێژوویی، فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و بازرگانین و ئێمە قەت فەرمان و داوای لایەنەکانی دیکە لەوبارەوە قەبووڵ ناکەین.

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە لە لێدوانێکی پڕ لە تۆمەتی پڕووپووچ دژ بەئێران و ڕاگەیاندنی ستراتژیای نوێی واشنگتۆن لەهەمبەر تاران، ڕایگەیاند: ئەمریکا پاش چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لەهەوڵی لەگوشارنانی زیاتری دراڤی و سەپاندنی سزای کەم وێنە بەسەر ئێراندایە.

سەرپەیڤ