May 23, 2018 19:18 Asia/Tehran
  • واشنگتۆن ڕاویژ لەگەڵ ڕەوتی ئەلسائێرونی عێراقی دەستپێکرد

"زیائەلئەسەدی" جێگری "مۆقتەدا سەدر" کە هاوپەیمانیی بەڕێبەری ئەو توانیی بە ٥٤ کورسی، زۆرترین کورسیەکانی پەرلەمانی عێراق لەهەڵبژاردنەکانیی ئەم وڵاتە دەستبخات، باسی لە وتووێژی ناڕاستەو خۆی ئەمریکاییەکانی کرد لەگەڵ چەند کەس لە ئەندامانیی ئەم رەوتە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەلئەسەدی بە هەواڵنێری رۆیتێرز وتی: دانووستانەکانی ڕاستەو خۆ لە نێوان سەدر و ئەمریکاییەکان لە ئارادانییە، بەڵام ئەوان کەسانیکیان کردووە بە ناوبژیڤان تا لەگەڵ ژمارێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی سئێروون پێوەندی دامەزرێنن. ئەو وتیشی: لە ئێمە پرسیاردەکەن، ئەگەر ڕەوتی سەدر لە عێراق دەستەڵات بگرێتە دەست خۆیەوە ، چ هەڵوێستێک لە پێش دەگرێت؟ ئایا جارێکی تر جەیشولمەهدی بەکار دەگرێت؟ ئایا هێزە ئەمریکاییەکان لە عێراق (جارێکی تر) دەکەونە بەر پەلامارەکان؟ جێگری سەدر وتی: بە دوای گەرانەوە نین بۆ خالی یەکەم و گەرەکمان نییە هێزی سەربازی جگە لە ئەرتەش،پۆلیس و هێزی ئاسایشیی عێراقیان لە دەستدابێت . سەرکەوتنی ڕەوتەکە بە ڕێبەری سەدر لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی، واشنگتۆنیی خستۆتە نێو تەنگ وچەلەمەی زۆر ، چوونکا جەیشولمەهدی کەلە ژێر چاوە دێری ئەم زانا ئایینیە  عێراقییە دابوو، دوای سەرنخوونی "سەددام حسەین" دیکتاتۆری عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، بەجاران دژی هێزە سەربازییەکانیی واشنگتۆن ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە. هاوپەیمانی سائێروون بە دەستخستنی زۆرترین کورسی پەرلەمانی، زۆرترین بەختی بۆ هەلبژاردنی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە هەیە، هەر ئەم کردەیە ئەمریکای ناچار کردووە تا واشنگتۆن بۆ دابینی قازانج و بەرژەوەندی خۆی لە عێراق دا لەگەڵ ئەم ڕەوتە وتووێژ بکات.