May 24, 2018 14:19 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی موقتەداسەدر لەگەڵ نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرۆکی ڕەوتی سەدرو سەرلیستی هەڵبژاردەیی هاوپەیمانیی سائیرون لەگەڵ نێردراوی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێراق چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادتیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ "موقتەدا سەدر" سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە دیداریدا لەگەڵ "یان کوبیش"  نێردراوی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێراق بە پێداگری لە سەر پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئێراق لە سەر بنەمای بڕیاری نیشتمانی راشکاوانە رایگەیاند: داهاتوویی ئێراق بە پێی ویست  و خواستی گەل دەبێ، لەبەر ئەوەی کە خەڵکی ئەم وڵاتە بە دەستی گەندەڵیی بەربڵاو و نەبوونی راژەکاری دەناڵێنن.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەم دیدارەدا بە پێداگری لە سەر گرینگایەتیی زۆرتر بوونی داکۆکیی کۆمەڵگەی جیهانی  و ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئێراق بۆ دەرباز بوون لە تەنگانەی تایفەگەری و بەشخوازیی حیزبی.

هەروەها "یان کوبیش" لەم دیداردا بە پێداگری لە سەر ئامادەیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی ئێراق لە بواری دابین کردنی پێداویستییەکانی، هیوای خواست وتووێژی نێوان پارتە ئێراقییەکان ببێتە هۆی پێکهاتنی دەڵەتی نیشتمانی لەم وڵاتە و داکۆکی کران لە پرۆسەی دامەزراندنی ئاشتی و پاوەجێی.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ١٢ی مانگی مەی بەڕێوە چوو. ئەم هەڵبژاردنانە لەبەرشکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، خاوەنی گرینگایەتییەکی تایبەت بوو. لەم هەڵبژاردنانەدا نزیکەی ١١ ملوێن ئێراقی  بە بەشدارییەکی زیاتر لە ٤٤%ی حەشیمەتی شیاوی دەنگدان چوونە پێی سنووقەکانی دەنگدانەوە.

لە هەڵبژاردنەکانی ١٢ی مەیی پەرلەمانی ئێراقدا ، لە نێو حەوت هەزار و ٣٦٧ بەربژار لە ١٨ پارێزگای ئێراقەوە کە بۆ دەس خستنی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی پێکەوە ململانێیان دەکرد، هاوپەیمانی سائرون ٥٤ کورسی و نەسر ٤٣ کورسیی پەرلەمانیان بە دەست هێنا.

سەرپەیڤ