May 25, 2018 09:29 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژومارێکی تر لە تیرۆریستان لە باکووری ئێراق

هێزی ئێراقی یازدە تیرۆریستی دیکەیان لە باکووری ئێراق کوشت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  ناوەندی ئاسایشیی  سوپای ئێراق ڕایگەیاند :  هێزی حەشدی شەعبی  و هێزی پۆلیسی ئێراق  دوابەدوای  تێکهەڵچوون لەگەڵ  تیرۆریستان کە بەنیازی  پەلامار بۆسەر گوندەکانی حەنەف  و غەریب لە پارێزگەی کەرکووک لە باکووری ئێراق دان، هەمووی ئەوانیان کوشت  . 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە  پێنج تیرۆریست لە گوندی حەنەف  و شەش تیرۆریستیش  لە گوندی غەریب کوژران.

لەم ئۆپراسیۆنە دا پۆلیسێک  و هێزێکی حەشدی شەعبیش  گیانیان  لە دەست داوە.

سەرباری شکستی  تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق،  هێشتا  ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دان و بەشێوەی پڕژو بڵاو  دەست دەدەنە  کردەوەی تیرۆریستی .

سەرپەیڤ