کوژرانی حەوت کەس لەئاکامی ئۆپەراسیۆنێکی خۆکوژی لەکەرکووک
May 25, 2018 13:23 Asia/Tehran
ئەفسەرێکی هەواڵگریی ئێراق لە پارێزگەی کەرکووک ئەمڕۆ بەیانی وتی : حەوت خۆکوژ لەپاش گەماڕۆدرانیان لە گوندی جەعفەریەی دەڤەری ریاز خۆیان تەقاندەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی سومەریە نیووز، حەسەن مەحموود سووفی ، ئەفسەری هەواڵگریی ئێراق وتیشی دوای ئەوەی هێزی حەشدی شەعبی حەویجە و پۆلیسی دەوڵەتی ناوەند بە پێی زانیاریی لێکۆڵینەوەیی ورد و دروست تیرۆریستانیان لە ناوچەی ڕیاز گەمارۆ دا، تیرۆریستان خۆیان بە ماددەکاانی تەقینەوەیی کە هاوڕێییان بوو تەقاندەوە.
بەوتەی سووفی داعشیەک کاتێک هەڵاتن کوژرا .
لەم ئۆپراسیۆنە چوار هێزی حەشدی شەعبیش بریندار بوون .
هێزی ئێراقی کۆنترۆڵی شاری کەرکووکیان لە شازدەی ئوکتوبەری 2017 کە پێشتر لە بن چاوەدێری هێزی پێشمەرگە بوو، بە دەستەوە گرتووە .