May 26, 2018 13:24 Asia/Tehran
  • روودانی دوو تەقینەوە لەنزیک بنکەی پارتی کۆمۆنیستی عێراق

بەرپرسێکی عێراقی ڕایگەیاند، دوو تەقینەوە لەنزیک بنکەی پارتی کۆمۆنیستی عێراق لە بەغدا ڕووی دا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، بەگێڕانەوە لە ڕۆیتەرزی عەرەبی، جاسم ئەلحەلفی ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی عێراق لەوبارەوە وتی: رۆژی هەینی دوو بۆمب هاوێژرایە نێو باخچەی بینایەک کە بەخۆشحاڵییەوە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.

دەگوترێ کە ئەو کردەیە لەلایەن نەیارانی هاوپەیمانیی سائیرون ئەنجامی گرتووە. یەک لە ڕەوتەکانی ئامادە لە هاوپەیمانیی سائیرون بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، پارتی کۆمۆنیستی عێراقە.

هاوپەیمانیی موقتەدا سەدر بوو بە سەرکەوتووی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق. سەرکەوتنی هاوپەیمانیی سەدر ئەو هەلەی بۆ ناوبراو ڕەخسان هەتا کارتێکەریی کاریگەری بێ لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێدا.