May 26, 2018 13:29 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی عێراقییەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی نالەباری خزمەت گەیاندن لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان

بەسەدان کەس لە خەڵکی عێراق لە چەند پارێزگا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی نالەباری ڕاژەکاری گەیاندن بەتایبەت بڕانی بەردەوامی کارەبا خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم، بەسەدان عێراقی لەبەر بڕانی هەموو ڕۆژەی کارەبا هاوکات لەگەڵ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و چوونەسەری پلەی گەرما هەتا چل پلە، بۆ دووهەم ڕۆژی بەردەوام لەژمارێک لە پارێزگاکانی عێراق، بۆ وێنە بەسرە، نەجەف، واست، زیقار وکەربەلا خۆپێشاندانیان کرد.

خۆپێشاندەران پاش بەربانگ کردنەوە هاتنە سەر شەقام و خوازیاری باشترکرانی دۆخی ڕاژەکاری گەیاندن بوون.

لاوازیی لە دامەزراوە ژێرخانییەکان و نەبوونی ڕاژەکاریی گشتیی شیاو هاوکات لەگەڵ چوونەسەری گەرمای هەوا، لەهاویناندا دەبێتە مایەی ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەر لە عێراقدا.