May 26, 2018 17:12 Asia/Tehran
  • کەسانێک کە زۆرترین شانسی وەرگرتنی پلەی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان هەیە

سەرچاوە عێراقیەکان لە بڕێک ناو هەواڵیان دا کە ئەگەریی هەیە بۆ دانرانی پلەی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە لایەن فراکسیۆن زۆرینەی پەرلەمانی بناسێندرین/.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕوسیا ئەلیەوم ، سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگاداری عێراقی وێڕای پیداگری لەسەر شانسی زۆری حەیدەرعیبادی ، سەرۆک وەزیرانی ئیستاکەی عێراق بۆ دانرانی لەم پوستە ، دەستی دایە ناساندنی ناوی بەربژارەکانی شیمانەیی پوستی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق.ئەم سەرچاوەیە وتی: کەسایەتی گەلیک کەزۆرترین شانس وبەختیان بۆ دانرانی پلەی سەرۆک وەزیران هەیە بە ڕیزی سەرەتی : حەیدەر عیبادی ، فالح فەیاز ، قسی ئەلسهیل ومحەممەد شیاع ئەلسودانین. ئەم سەرچاوەیە کە نەێویست ناوی ئاشکرا بێت وتی ڕەوتی سەدر ناوی " عەلی دوای" هێنابووە ئاراوە بەڵام دوایی لەهێنانەوەی ناوی خۆی بوارد وناوی جەعفەر ئەلسەدر"ی وەکوو بەبژاری نوێ خۆی بۆ دانرانی پلەی سەرۆک وەزیران ڕاگەیاند . بە قسەی ناوبراو، ساڵح ئەلحسناوی یش ئەگەر بیتۆ بتوانێ فراکسیۆنی گەورەتر دابمەزرێنێ ، بەربژاری بەهێزتر بۆ دانرانی پۆستی سەرۆک وەزیران دەبێت، هەرئەم ڕەوش ودۆخە لەبارەی زیائەلئەسەدیش لە ئارا دایە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هاوپەیمانی ئەلنەسر بە ڕێبەری حەیدەر عیبادی پێنج شەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو عیبادی زۆرترین شانسی بۆ دانرانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی داهاتوو هەیە . هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق شەممە بیست ودووی گوڵان بەرێوەچوو کە هاوپەیمانی سائرون بەڕێبەرایەتی مۆقتەدا سەدر ، ئەلفەتح بەڕێبەرایەتی هادی عامیری وئەلنەسر بە رێبەرایەتی حەیدەر عیبادی لە ریزەکانی یەک هەتا سێهەم دانران.