May 27, 2018 08:17 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە پارێزگەی نەینەوای ئێراق حەوت کوژراوی لێکەوتەوە

سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە پارێزگەی نەینەوا ڕایگەیاند : تەقینەوەی دوو بومب لە ناوچەی بەعاج و لە نیزیکی سنووری ئێراق لەگەڵ سووریا کوژرانی حەوت کەسی سڤیل و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لێکەوتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە ڕای ئەلیەوم، مەهدی  عەلی ئەندامی پۆلیسی  فیدراڵی ئێراق لەمبارەوە وتی : ئەم تەقینەوەیە لەبازاڕێک لە ناوچەی بەعاج لە پارێزگەی نەینەوا ڕووی داوە  . 

لە پارێزگەی دیالەی ئێراقیش  تیرۆریستانی داعش ، بەرهەمی گەنم و جۆی گوندی  بەنی وەیس یان ئاگر تێبەردا  . 

تیرۆریستانی داعش هەروەها  لە باشووری ڕۆژاوای کەرکووک لە گوندی عەفیسە، ئاگریان لەماڵی گەورەپیاوێکی ئەو ناوچەیە بەرداوە.

سەرباری شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق،  هێشتا ژومارێک  داعشی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی  ئەم وڵاتە دان  و بەشێوەی پرژوبڵاو دەست دەدەنە کردەوەی  تیرۆریستی.

سەرپەیڤ