سهرۆک وهزیرانی عێراق: رێگا نادەین تورکیا لهنێو خاکی عێراقەوە ئۆپهراسیۆنی سهربازی ئهنجام بدات
سهرۆک وهزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بانگەشەی تورکیا لەمەڕ پێمل بوونی عێراق بە ئەنجام گرتنی ئۆپراسیۆن لەنێو خاکەکەیەوە بەس بۆ ھەڵبژاردنەو ھیچ بنەمایەکی ڕاستیی نییە.
حەیدەر عەبادی سهرۆک وهزیرانی عێراق لهمیانی پێشکهشکردنی وتاری ههفتانهیدا رایگەیاند: قەت رێگە بە تورکیا نادەین، کە لهنێو خاکی عێراقەوە ئۆپهراسیۆنی سهربازی ئهنجام بدات.
حهیدهر عهبادی،ھەر لەو وتارەی دا رەتی کردەوە کە لەگەڵ تورکیا هیچ ڕێککهوتنێکیان له بارهی ئهنجامدانی ئۆپهراسیۆنی سهربازی تورکیا لهنێو خاکی عێراق کرد بێت و ئاوا بانگەشەیەک ھیچ بنەمایەکی ڕاستیی نییە .
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە قەندیل و داگیرکردنی ناوچەکەکانی باکووری عێراقیش پێی داگرت کە ئەوە بەس بانگەشەیەکە بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی تورکیاو کاربەدەستانی ئێستای ئەو وڵاتە لەو ڕێگایەوە بەنیازی ورووژاندنی ھەستی دەنگدارانی خۆیانن .
ئەم قسانەی عەبادی دوای لێدوانەکانی وەزیری بەرگریی تورکیا دێت کە وتبووی، گوایه ڕەزامەندىیان لە عێراق و ئێران وەرگرتووە بۆ هێرش کردنە سەر پەکەکە لە چیاکانى قەندیل.
ماوەیەک لەمەوبەریش ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیاش ڕایگەیاند بوو کە: سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێ لە سەر پەلامارەکانی بۆ سەر باکووری ئێراق دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە).
تورکیا لەو باوەڕەدایە کە ناوچەی شاخاویی قەندیل کە لە مەودای ٤٠ کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژهەڵاتی سنووری نێوان تورکیا و پارێزگای هەولێر هەڵکەوتووە، بنکەی سەرەکیی شەڕڤانانی پەکەکەیە.
تورکیا بە بێ ئاوڕدانەوە لە ویست و خواستی ئێراق لە ساڵانی رابردوودا بەردەوام بە بیانووی سەرکوت کردنی هێزەکانی پەکەکە دەستدرێژیی کردۆتە سەر خاکی عێراق کە ئەمەش بەرەوڕووی کاردانەوەی وڵاتانی جیهان و بە تایبەت دەوڵەتی ناوەندیی بەغدا بووەتەوە.
وابریارە ٢٤ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی گشتی تورکیا بەڕێوەبچێت و دەوڵەتی پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشە بۆ ورووژاندنی ھەستی نەتەوەوازی لە نێو خەڵکەکەی و بە بەدەست ھێنانی دەنگی جەماوەری تورکیا ھانا بۆ ھەرچەشنە ھەوڵ و چالاکییەک دەبات ، تەنانەت ئەگەر بەکوشت دانی لەشکریانی وڵاتەکەشی بێت لە تێکھەڵچوون و ئۆپراسیۆنەکانی بەدەر لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە.