حوزه‌یران 20, 2018 15:31 Asia/Tehran
  • روفاتی ١٢٨ سەربازی عێراق ڕادەستی دەوڵەتی بەغدا کرایەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: روفاتی ١٢٨ سەربازی عێراقیی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی لەنێوچووی بەعسی سەددام بەسەر ئێراندا، لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕادەستی دەوڵەتی بەغدا کرایەوە .

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند: روفاتی ١٢٨ سەربازی عێراقیی کە لە شەری داسەپاوی هەشت ساڵەی ڕژێمی بەعس دژی ئێران کوژراون، لە دەسەڵاتدارانی ئێران وەرگرتووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردووە:روفاتی ١٢٨ سەربازی عێراقی کە لە شەری داسەپاوی هەشت ساڵەی ڕژێمی بەعسی سەددام بە سەر ئێران دا کوژراون، لە لایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕادەستی دەوڵەتی عێراق کراوەتەوە.

بەگوێرەی ئەم ھەواڵە لە حاڵی ئێستادا پشکنینی (دی ئێن ئەی) بۆ ڕوفاتەکان تەواو بووەو داوا لە کەس وکاریان کراوە کە بۆ ناسینەوەو وەرگرتنەوەی ڕووفاتی کەس وکارەکانیان سەردانی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەیان بکەن.

جێگای ئاماژەیە، وەزارەتی بەرگری ناوی ئەو سەربازانەی بڵاوکردووەتەوە کە ڕوفاتەکانیان لە ئێران گەڕێنراونەتەوە.

پرۆسەی ئاڵوگۆڕی روفاتی سەربازانی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی لەنێوچووی بەعسی عێراق بەسەر ئێراندا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٦ لە خاڵی سنووریی شەلەمچە لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەچووە، لەو کاتەوە تائێستا ٣٣ جار ڕووفات ئاڵوگۆڕکراوە.

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێراندا و جێ لەق بوونی ئەمریکا و لە دەست چوونی بەرژەوەندیەکانی لە ئێران ، دەوڵەتی سەددام لە ٢٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٩ بە ڕادەست کردنی یادداشتێک لە باڵوێزخانەی کۆملاری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند کە جاڕنامەی ئەلجەزایر و پەیماننامەی ھاوپەیوەند بە سنوورە ھاوبەشەکانی ھەڵوەشاندووەتەوەو لە ئەنجام بە پشتیوانیی ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکەو وڵاتانی ڕۆژئاواو بە تایبەت ئەمریکا شەڕێکی ھەشت ساڵەی نەویستراوی بە سەر گەلی ئێراندا سەپاند کە وەک باسی دەکرێت درێژترین شەڕی مێژووی جیھان بووە لە پاش شەڕی ڤییەتنام لەماوەی یەک سەدەی ڕابردوودا.

 

سەرپەیڤ