حوزه‌یران 21, 2018 12:16 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵای ئێراق: گەڵاڵەی ئەمریکا لە سنوورەکانی ئێراق و سووریا ناکام ماوەتەوە

وتەبێژی سەربازیی گوردانەکانی حیزبوڵلای ئێراق، پێی داگرت: گرووپەکانی خۆڕاگریی ئێراقی ، پیلانی ئەمریکاییەکان بۆ دەس گرتن بە سەر سنوورەکانی نێوان ئێراق و سووریایان بەرپەرچ دایەوە.

"جەعفەر حسێنی" ڕۆژی چوارشەممە لە وتووژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی لوبنانیی ئەلمەیادین؛ بە ئاماژە بەوەی کە گوردانەکانی حیزبوڵلای ئێراق بێتوو دیمەشق داوایان لێ بکات، لە شەڕی باشووری سووریا بەشداری دەکەن،. وتیشی: ئەگەر ئیسراییل هۆکاری ئەو پەلامارە ئاسمانییە بێ کە ئەمدواییە کرایە سەر سنووری سووریا و ئێراق، بێ گومان لەگەڵ ئەمریکاییەکان هەواهەنگی کردووە.

وتەبێژی سەربازیی گوردانەکانی حیزبوڵڵای ئێراق بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە بازنەی چالاکیی گوردانەکانی حیزبوڵلای ئێراق لە سنوورەکانی سووریا ڕەنگە لەبەر تەشەنەی کێشە و پێکدادانەکان بەربڵاوتریش ببێ، راشکاوانە رایگەیاند: زاڵ بوون بە سەر سنوورەکانی ئێراق و سووریا خاڵەوەرچەرخانی گرووپەکانی خۆڕاگرییە و ئەم مەسەلە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە هەربووە.

ڕێکخراوی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ١٧ی ژوەن فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکایی بنکەی هێزەکانی تیپی ٤٥ و ٤٦ی ئەم ڕێکخراوەیەی کە بەرپرسی بەرگری لە هێڵی سەرسنووریی لەگەڵ سووریا بوو، بە دوو مووشەکی دوورەبەرزەفت دایە بەر پەلامار کە کوژرانی ٢٢ کەس و بریندار بوونی ١٢ کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

سەرپەیڤ