حوزه‌یران 23, 2018 08:35 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی ئێراق : بایکۆتەکانی ئەمریکا کارتێکەری بەسەر ئاڵووێری نەوت لەگەڵ ئێران دا نابێ

جەبار لەعیبی وەزیری نەوتی ئێراق وتی : بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران هیچ کارتێکەرییەکی بەسەر ڕێککەوتننامەی نێوان تاران و بەغدا لە بواری ئاڵووێری نەوتی نەپاڵاوتە نابێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جەبار لوعەیبی   ڕۆژی هەینی لە پەراوێزی  کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕێکخراوی  وڵاتانی بنێری  نەوت واتە ئۆپێک لە ڤیەنا لە وتووێژ لەگەڵ  پەیامنێران وێڕای  پێداگری لەسەر  ئەمەی کە بایکۆتەکانی ئەمریکا بە دژی ئێران کارتێکەری بەسەر گۆڕینەوەی نەوت لەگەڵ ئێران دا نابێت، وتیشی: نەوتی نەپاڵاوتە  کە لە ئێراقەوە   بۆ ئێران هەناردە دەکرێت وەک  پارەی کارەبایەکە کەلەئێران وەردەگیردرێت  . 

ئێران و ئێراق ساڵی ڕابردوو  بە مۆرکردنی  گرێبەستێکی سواپ لەسەر  گواستنەوەی نەوتی نەپاڵاوتەی کەرکووک لە باکووری ئێراق بۆ  پاڵاوتگەکانی ئێران و ڕادەست کردنی هەمان ئاست  نەوت لە لایەن ئێرانەوە بۆ ئەم وڵاتە لە کەنداوی فارس،  ڕێککەوتن  . 

سەدو  حەفتا و چوارەمین کۆبوونەوەی ئەندامانی  ئۆپێک لە ڤیەنا  ڕۆژی هەینی کۆتایی پێهات و ئەندامانی ئۆپێک  ڕایانگەیاند ڕێککەوتنی  پێشوو سەبارەت بە کەمکردنی بەرهەم هەتا ئاسای یەک ملوێن  و هەشتسەد هەزار بەرمیل ، هەروا  بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ