حوزه‌یران 28, 2018 18:58 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی تاوانکارییەکانی داعش لە عێراق بە ئێعدامی ھەشت کسی سڤیل

تاقمی تیرۆریستی-تەکفیریی داعس، ھەشا شارومەندی سڤیلی عێراقیی دوای چەند ڕۆژ بە بارمتەگرتن ئێعدام و ئەنجن ئەنجن کرد .

ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی عێراق ڕۆژی ڕابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: تەرمی ھەشت شارومەندی سڤیل کە بە ھۆی تاقمۆکەی دڕندەی داعشەوە ئەشکەنجە وئێعدام و ئەنجن ئەنجن کراون ، لە جاددەی نێو دیالە بۆ کەرکوکی باکووری ئەم وڵاتە دۆزیوەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پۆلیسی عێراق وتووشیەتی: توانکارانی داعشی جارێکی تر نیشانیان دا کە دڕندەکاری و کوشت و بڕ نەبێ بنەمایەکی دیکەیان نییە.

ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق لە کاردانەوە بەرامبەر بەم دڕندەکارییە، داوای جوڵانەوەی دەسابەجێی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیان کرد دژی بەرماوەکانی داعش و بەرنگار بوونەوەی کردەوە تیرۆریستییەکانیان.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە غەسان عیساوی وتەبێژی ھۆزەکانی پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق باسی کوژرانی سیانزە تیرۆریستی داعشیی کرد لە بیاوانی ئەنبار لە ئەنجامی ھەڵمەتێکی ھاوبەش لە لایەن ھێزەکانی عەشایەرو سوپای عێراق.

دەوڵەتی عێراق ٢١ی دیسامبەری ٢٠١٧ بە شێوەی فەرمیانە ڕزگار کرانی تۆکمەوتەواوی خاکی ئەم وڵاتەی لەژێر ڕکێفی تاقمی تیرۆریستی داعش و وەدی ھاتنی سەرکەوتنێکی گەورە بۆ عێراقییەکان و کۆتایی ھاتنی ئامادە بوونی سەربازییانەی تاقمی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند. سەرباری تێکشکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق دا، کەچی ھێشتا کۆمەڵێک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق خۆیانیان حەشار داوەو جاروبار بە شێوەی پرژو بڵاو هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.

ھەرلەم حاڵەدا حەمید ئەلھایس سەرۆکی ئەنجومەنی ڕزگاریی ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە ھێندێک زانیاری لە بارەی ناوچە سەرسنووریەکانی عێراق و سووریا پێی داگرتووە کە: ھێزەکانی ئەمریکی ئاسانکارییان بۆ ھاتوچۆی تیرۆریستانی داعش کردووەو لە پێدزەی ئەم تیرۆریستانە بۆنێو سارای ئەنباریش چاوپۆشی دەکەن.

حەمید ئەلھایس سەرۆکی ئەنجومەنی ڕزگاریی ئەنبار لە سەر پێویستیی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا پێی داگرتووەو وتوویەتی : دۆسیەی ئاسایشتیی سنووری نێوان عێراق و سووریا دەبێ بسپێردرێت بە سوپای عێراق و ھێزەکانی حەشدی شەعبی.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. دوابەدوای ئەوەش دەوڵەتی عێراق داوای لە ئێران کرد ھەتا لە خەباتی دژی تیرۆریزم یارمەتیی بەغدا بدات. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لەوانە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق وەکوو دوایین بنکەی داعش لەو وڵاتەدا ڕزگار بکەن . بە ڕزگار کرانی یەکجاریی ئەم پارێزگایە لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا تەواو بووە.

 

 

 

سەرپەیڤ