ته‌مووز 01, 2018 13:29 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی بەتەواوەتی عێراق بەسەر کەرتی سنووریی ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریا

فەرماندەی هێزەکانی گاردی سنووریی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەو وڵاتە بەتەواوەتی زاڵبوون بەسەر کەرتی سنووریی لەگەڵ سووریا کە زیاتر لە٦٠٠کیلۆمیتری چوارگۆشەیە.

بەپێی راپۆری رۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە "رای الیوم" ؛ "حامد ئەلحوسێنی" فەرماندەری هێزەکانی گاردی سنووریی عێراق لەڕەوتی سەردانی سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ سووریا بەمیدیاکانی وت: کەرتی سنووریی بەتەواوەتی لە کۆنترۆڵ دایەو لەداهاتوودا شایەتی دزەکرانە نێو خاکی عێراق نابین.

ناوبراو وتی: تەلدڕووەکان لەناوچەی سێ گۆشەی عێراقی-سوری-ئۆردۆنی هەتا کۆتایی ناوچەی باکووریی ڕووباری فوڕات لەشاری ئەلقائیم لە دوورترین شوێنی پارێزگای ئەنبار لێدراون.

لەهەواڵێکی دیکەدا، "ئەبووڕەزا نەجاڕ" فەرماندەی میحوەری باکووری لە حەشدی شەعبیی عێراق ، هەواڵی ئامادەکرانی چەند گەڵاڵەی نوێی ڕاگەیاند بۆ دابین کرانی ئاسایشی ڕێگای بەغدا-کەرکووک کە لەم دواییەدا شایەتی ڕووداوی ڕفاندن لەلایەن تاقمی تیرۆریستیی داعش بوو و وتی: چەند گەڵاڵەی نوێ لەبەردەستە بۆ لەبەین بردنی تیرۆریستان و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ ئەو ڕێگایەو گشت ناوچەکان.

دەوڵەتی عێراق ٢١ی دیسەمبەری٢٠١٧، کۆتایی سەربازیی گرووپی تیرۆریستیی داعشی ڕاگەیاند بەڵام پاشماوەی تیرۆریستان ، لەژمارێک ناوچەی ئەو وڵاتە کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

سەرپەیڤ