ته‌مووز 14, 2018 08:59 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی نائاسایی و ئاسایشیی دەوڵەتی ئێراق بە سەرۆکایەتی عەبادی

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کۆڕێکی نائاسایی کۆمیسیۆنی وەزیرانی ئاسایشی ئەو وڵاتە بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بەئامانجی تاووتوێی بارودۆخی ئاسایشیی باشووری عێراق بەڕێوە چوو .

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کۆمیسیۆنی وەزیرانی ئاسایشیی عێراق دوێشەو(هەینی) دانیشتنێکی لوتکەیی بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەڕێوە برد.

لەبەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە: دانیشتنی لوتکەیی بەئامانجی تاووتوێی بارودۆخی ئاسایشی ئەو وڵاتە بەڕێوە چووە.

لەهامان کاتدا، پاش بەڕێوە چوونی خۆپێشاندانەکان، پۆلیسی نەجەفی ئەشرەفی عێراق، قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە.

ئەلعالەم ڕاپۆری دا؛ سەرچاوە خۆجێیەکان لە شاری نەجەفی ئەشرەف ڕایانگەیاند؛ شەوی هەینی لەبەر هاتنی نایاسایی خۆپێشاندەران بۆ ناوفڕۆکەخانەی نەجەفی ئەشرەف،  هەموو گەشتە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان بۆ نەجەف و پێچەوانەشی، لەبەر هۆکارە ئاسایشییەکان هەتا کاتێکی نادیار دواخراوە.

خۆپێشاندانی شارومەندانی عێراقی لە بەسرەو چەند شارێکی دیکەی عێراق بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی بشێوی ڕاژەکاری گەیاندن وبێکاری لاوانی عێراقی چووەتە نێو شەشەمین ڕۆژی خۆیەوە.

کەناڵی لوبنانیی ئەلمەیادینیش شەوی هەینی ڕاپۆری دا؛ لە ئاکامی تێکهەڵچوونی هێزەکانی پۆلیس و کەسانی ناڕازی لە پارێزگای میسان، باشووری عێراق، نزیک بە سی کەس بریندار بوون.

بەرلەوە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارێک لە کەسایەتییەکانی پارێزگای بەسرەو سەرۆک عەشیرەتەکانی دیداری کرد. سەرۆک وەزیرانی عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا وتی: هەموو ئیمکاناتی پێویست بۆ خستنەڕووی راژەکارییەکان و بنیات نانەوە بە پارێزگای بەسرە تەرخان دەکرێ.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: بێ ئاسایش عێراق ئاوەدان ناکرێتەوە، ئابووریی چێ ناکرێ و هەلەکانی کارکردن دروست نابن.

عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراقیش رۆژی هەینی چاوی کەوت بە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی هەڵبژاردنیی فەتح لەبەغداو لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئێستای عێراق لەوان خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە لە باشووری ئەو وڵاتە وتووێژی کرد.

 

سەرپەیڤ