ته‌مووز 14, 2018 14:40 Asia/Tehran
  • عەبادی : بەبێ ئاسایش  ئێراق بنیات نانرێت

سەرۆک وەزیرانی ئێراق پێداگری کرد ناکرێت بەبێ بوونی ئاسایش وڵات بنیات بنرێت و ئابووریەکەی بەهێز بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی مێهر، حەیدەر عەبادی  سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  عەشیرە و کەسایەتییەکانی هەڵکەوتەی پارێزگەی بەسرە پێداگری کرد :  دەوڵەتی ئێراق گەڵاڵەیەکی تۆکمەی بۆ بنیات نانی وڵات ئامادە کردووە ،  هەر ئەو جۆرەی کە گەڵاڵەیەکی تۆکمەی  بۆ سەرکەوتن بەسەر داعش ئامادە کرد و جێبەجێی کرد.

سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە ئاماژەدان بە خۆپیشاندانی  ناڕەزایەتیانەی  خەڵکی شاری بەسرە وتیشی :  ئامانجی دەوڵەتی ئەم وڵاتە  ئەوەیە کە  خزمەت بە خەڵکی ئێراق و هەروەها دانیشتوانی  بەسرە بکات و بەم زووانە بودجەی پێویست بۆ خزمەتگوزاری و بنیات نانی شاری بەسرە، تەرخان دەدات.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژومارێک لە شارومەندانی ئێراقی لە بەسرە و هەندێ شاری دیکەی ئێراق بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ڕەوشی ئاڵۆزی خزمەتگوزاری وبێکاری خۆپیشاندانیان کرد.

عەبادی لە درێژەدا وتیشی : دەوڵەتی  ئێراق  ئێستاکە  قۆناخی تێپەڕین لە ڕەوشی شەڕ بۆ ئاشتی  تێپەڕ دەکات  چونکە  داعش  چوار ساڵ پێش  هەڕەشەکانی خۆی بە دژی  ئێراق دەست پێکرد و خەڵک و دەوڵەت بە یەکگرتوویی ناوچەی خۆیان لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کرد .

هەرلەم حاڵەدا لە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە  ڕەوتی فڕینی  فڕۆکەکانی و سەفەری ئاسمانی لە فڕگەی نێودەوڵەتی  نەجەف لەباشووری بەغدا دوابەدوای  کشانەوەی خۆپیشاندەران لەم فڕگەیە دەست پێکراوە و بەرپرسانی ئاسایشیی ئێراقش  قەدەغەی هات و چو لەشاری نەجەفیان هەڵوەشاندەوە.

ناڕازیانی ئێراقی ڕۆژی هەینی خۆیان گەیاندە  فڕگەی نەجەف   و فڕینی فڕۆکەکانیان  وەستادبوو .

سەرپەیڤ