ته‌مووز 14, 2018 14:44 Asia/Tehran
  • سازکرانی پێگەیەکی نوێی ئەمریکا لە رۆژئاوای ئەنباری ئێراق

بەرپرسێکی خۆجێی لە پارێزگاریی ئەنبار(رۆژاوای عێراق) ڕایگەیاند، هێزە ئەمریکیەکان لەهەوڵدان پێگەیەکی سەربازی نوێ دامەزرێنن لە ناوچە رۆژاوایەکانی ئەو پارێزگایە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئەلمەعلومەی عێراق، سرچاوەیەکی بەرپرسی خۆجێی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، ئەمرۆ شەممە بەئاماژە بە جم و جۆڵی هێزە ئەمریکییەکان لە نزیک سنووری عێراق و سووریا سەرباری پێگە سەربازییە ئەمریکییەکان لەناوچە جیاجیاکان لە سارای رۆژاوایی ئەنبار وتی: هێشتا خولیاو ئامانجی ئەو هێزانە لە چێکرانی پێگەیەکی سەربازی تەیارکراو بە سیستەم و ئامێرگەلی پێشکەوتەی سەربازی ڕوون نییە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، هێزە ئەمریکییەکان لە وێستگەی قەتاری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی ئەلقائیم لەسنوری سووریاو ڕۆژاوای ئەنبار و هەروەها لە درێژەی سنووری سووریا ئامادەن.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئاسایشیی کوەیتیش بەئاماژە بە درێژەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە عێراق، ڕایگەیاند؛ سەرباری جێگیربوونی ئاسایشی دوو وڵات، وەزارەتی ناوخۆی کوەیت ژماری هێزە ئاسایشییەکانی کوەیت لەسنووری عێراقی زیاد کرد.

پێشتریش کۆمپانیای فڕۆکەوانی قەتەر ڕایگەیاند کە گەشتەکانیان بەرەو نەجەف لەمڕۆ شەممەوە هەڵپەساردووە.

ناڕەزایەتی دەربڕینی شارومەندانی عێراقی لە بەسرەو ژمارێکی دیکە شارەکانی عێراق بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی شێواو و ئاڵۆزی ڕاژەکاریی گەیاندن و بێکاری گەنجانی عێراقی چووەتەنێو شەشەمین ڕۆژی خۆیەوە.

دوابەدوای ناڕەزایەتی دەربڕینی جەماوەری لەبارەی کەم وکوڕیی کارەباو ڕاژەکارییەکان لە عێراق، کۆڕی نائاسایی کۆمیسیۆنی وەزیرانی ئاسایشی بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بۆ تاووتوێی بارودۆخی وڵات بەڕێوە چوو و لەنەجەفی ئەشرەف یاسای قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیێندرا.

سەرپەیڤ