ته‌مووز 14, 2018 15:46 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژوماری قوربانیانی ناڕەزایەتیەکانی ئێراق بۆ دوو کوژراوو شەست و یەک بریندار

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی ئێراق باسی پەرەسەندنی ژوماری قوربانیانی ناڕەزایەتییەکان لە پارێزگە جۆربەجۆرەکانی وڵاتەکەی کردو وتی : لەو ناڕەزایەتیانەدا دوو کەس کوژراون و شەست و یەک کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس، بەرپرسێکی وەزارەتی  ناوخۆی ئێراق لە وتووێژی ڕۆژنامەوانی  وتی:  ناوەند و بنکەی پارتەکانی سیاسی  لە ئێراق کە شەوی  شەممە لە بەغدا  لەلایەن  خۆپیشاندەران لەبەغدا  ئاگری تێ بەر بووە، لەوان بنکەی پارتی دەعوە، ڕەوتی حیکمەی وەتەنی، فەزیلە، فەتح و عەسائیبی  ئەهل ، بۆ نۆ ناوەند پەرەی  سەندووە . هەرلەم حاڵەدا ئەفسەرێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی ئێراقیش ژوماری کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان لە  پارێزگەکانی بەسرە، میسان، زیقار، نەجەف، کەربەلا و واسیتی  دوو کوژراو و شەست و یەک بریندار ڕاگەیاند  کە سی ویەک کەس لە برینداران هێزی ئاسایشی ئێراقن.

ئەم ئەفسەرە ئێراقییە وتی : لە خۆپیشاندانی  شەوی شەممە لانیکەم چل  شەقامی سەرەکی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراوە و خۆپیشاندان هەتا نیوەشەو درێژەی هەبوو و هەرجارە  ژوماری ناڕازیان زۆرتر دەبێتەوە.