ته‌مووز 14, 2018 15:53 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانیی فەتح :  هیچ بەڵێنێکمان لەپێوەندی لەگەڵ  کەرکووک بە کوردەکان نەداوە

وتەبێژی هاوپەیمانیی فەتح باسی لێکگەیشتنی باشی کرد لەنێوان هاوپەیمانیەکەی و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو نەسرو هاوپەیمانیی هێزی ئەهلی سوننە و پارتە کوردستانیەکان بەڵام وتی : هیچ بەڵێنییەک سەبارەت بە کەرکووک بە کوردەکان نەداوەو ئەو بابەتەی بەرپەرچ دایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپرێس،  ئەحمەد ئەسەدی  لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی تەجاە  پرێس،  بەڕاگەیاندنی ئەمەی هاوپەیمانیی فەتح  لەگەڵ هاوپەیمانییەکان وپارتەکانی ئێراقی لەسەر  پێکهێنانی  دەوڵەتێکی گشت داگر وتووێژی  کردووە  وتیشی :  رەوشی ئێستا لەبەر  ڕەوشی سیاسی و ئاسایسی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێک لە پارتەکانی  ئوپوزسیۆن لە ئێراق، شیاو نییە  .

ئەسەدی وتیشی :  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق  ئەم دواییە لەگەڵ  عامری و مالیکی  ڕێبەرانی هاوپەیمانیی فەتح و دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی هێزی ئەهلی سوننە و پارتە کوردییەکان  ڕێککەوتووە   و بەم زووانە  هەواڵی هاوپەیمانیی فەتح لەگەڵ ئەم  هاوپەیمانیانە و پارتەکان بڵاو دەبێتەوە  .

ئەسەدی ڕاپورتەکان لەسەر  وادەوبەڵێنی هاوپەیمانی فەتح بۆ کوردەکان لەوان لەبارەی  پرسەکانی هاوپێوەند بە هێزی  پێشمەرگە، پارێزگەی کەرکوک و ناوچەکانی کێشە لەسەری ،  ڕەت کردەوە.