ته‌مووز 14, 2018 19:08 Asia/Tehran
  • پەرچەکرداری موقتەدا سەدرو عەلاوی بە ناڕەزایەتیەکانی عێراق

رێبەری ڕەوتی سەدری عێراق وێڕای دەربڕینی نەیارەتی لەگەڵ دەسڕێژ لە خۆپێشاندەرانی عێراقی، پێ داگری کرد کە سامانە گشتییەکان، موڵک و سامانی کەسانی گەندەڵکار نین. ڕێبەری هاوپەیمانیی ئەلوەتەنیەش ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکەی بەسرەی گەڕاندەوە بۆ کەڵەکەبوونی بەڕێوەبەرایەتیە نەشیاو ونالەبارەکان و شکست هێنان لە ڕاگەیشتن بە داواکاریی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی کەناڵی سومرییەنیوزی عێراق، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق لەتوئیتێکدا پێی داگرت: لە دەسڕێژکرانەسەر خۆپێشاندەرانی ستەملێکراو لەپارێزگا باشووریەکانی عێراق ڕازی نین.

هەروەها سەدر لە پەیامەکەیدا نووسی: داوا لە خۆپێشاندەران دەکەین سامانە گشتییەکان بپارێزن، ئەو سامان و داراییانە هی خەڵکەو نەک کەسانی گەندەڵکار.

لەنزیک حەوتەیەک لەمەوبەرەوە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی لە پارێزگا باشوورییەکانی عێراق لەدژ کەمکرانی ئاستی ڕاژەکارییەکان و پەرەی هەژاریی و بێکاری، تەشەنای کردووە بەڵام تابەم ساتە کوژرانی دوو خۆپێشاندەر و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە لەناڕازییان و هێزە ئاسایشییەکانی عێراقی لێکەوتووەتەوە.

ئەیاد عەلاوی یاریدەری سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەلەوەتەنییەش لە توئیتێکدا نووسی: ئینتفازەی پارێزگای بەسرە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ڕاژەکارییەکان، ئەنجامی تەنیا سات و کاتێک نییە بەڵکوو بەهۆی کەڵەکەبوونی بەڕێوەبەرایەتی نەگونجاو و شکست هێنان لە هەڵس وکەوت کران لەگەڵ سوکترین داواکاریی جەماوەر لە حکومەتەکانیانە.

عەلاوی وتیشی: بەسرە پێویستی بە نیشتنگە و خانووبەرە نییە بەڵکوو پێویستی بەڕێکارگەلی بنچینەیی هەیە هەتا بەگوێرەی بەرنامەو گەڵاڵە ڕاستەقینەکان لەچوارچێوەی کاتی دیاریکراو کۆتایی بێنن بە ئێش و مەینەت کێشان و گرفتی دانیشتووانی.