ته‌مووز 15, 2018 09:34 Asia/Tehran
  • فیلتەر کرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێراق

ئیدارەی پێوەندیی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئێراق هەموو تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لەم وڵاتەی فیلتەر کردووە و کەڵک وەرگرتن لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتێشی راگرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی شەوی یەکشەممەی ئیرنا،  ئیدارەی پێوەندی هەرێمی کوردستانی ئێراق  ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئێراق لەڕوژی  شەممەوە وێڕای راگرتنی هەموو تۆڕەکانی ئینتەرنێتی ئەم وڵاتە و هەرێمی کوردستان، تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی فەیسبووکی فیلتەر کردووە.

دوابەدوای ناڕەزایەتی جەماوەری بەرامبەر نەبوونی ئیمکانات و خزمەتگوزاری لە هەندێ  پارێزگەی ئێراق دەوڵەتی ئێراق ئەم کارەی بو پێشگیری کردن لە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا و پەرەی ناڕەزایەتییەکان  ئەنجام داوە . 

ناڕەزایەتی شارومەندانی ئێراقی لەبەسرە  و شارەکانی دیکەی ئێراق  بەرامبەر  ڕەوشی ئاڵۆزی خزمەتگوزاری وبێکاری لاوانی ئێراق  ، شەشەمین ڕۆژی خۆی تێپەڕاندووە.

 کەناڵی تەلەفزیونی ئەلمەیادینی لوبنانیش شەوی شەممە ڕایگەیاند لە تێکهەڵچوونی  نێوان پۆلیس  و ناڕازیان لە پارێزگەی میسان لە باشووری ئێراق نیزیکەی  سی کەس بریندار بوونە.

 

 

سەرپەیڤ