ته‌مووز 15, 2018 22:37 Asia/Tehran
  • چوونەدەرەوەی بەشێک لە ھێزەکانی عێراق لە کەرکوک

ھاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی خۆپیشاندانی بەربڵاوی ناڕەزایانە بەرامبەر بە ڕەوشتی ڕاژەکاری و خزمەتگوزرای لە زۆرێک لە شارە ناوەندییەکانی باشووری عێراق، بەشێک لە ھێزەکانی لەشکری و ئاسایشتیی سەقامگرتووی کەرکوکی بۆ کۆنترۆڵ کردنی بشێوییەکان ڕەوانەی ئەو شارانە کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی لێژنەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئاوێنە ڕایگەیاندووە: دوای سەرھەڵدانی ناڕەزامەندی و خۆپیشاندانی نێو شەقام و بازاڕ لە شارەو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، دەوڵەتی عێراق

بەشێک لە ھێزەکانی لەشکری و ئاسایشتیی سەقامگرتووی کەرکوکی بۆ کۆنترۆڵ کردنی بشێوییەکان لە کەرکوک کشاندووتەوەو ڕەوانەی ئەو شارانەی کردوون.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە دوای ڕێفراندۆمەکەی ھەرێمی کوردستانی عێراق و گەڕانەوەی ھێزەکانی عێراق بۆ کەرکوک لە ساڵی ٢٠١٧ دا ئەم پارێزگایەو ناوچەکانی گردوپەڕی لەگەڵ بۆشایی ئاسایشتی دا بەرەوڕوو بوونەوە، وتیشی: ئێستاکە لە بەر بڕیاری دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بۆ بردنەدەرەوەی بەشێک لە ھێزەکانی لەشکری و ئاسایشتیی سەقامگرتووی کەرکوک بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ڕەوشتی ئەمنیی شارەو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کە بەرەوڕووی خۆپیشاندانی نێو شەقام و بازاڕ بووەتەوە، جارێکی تر کەرکوک و ناوچەکانی گردوپەڕی بۆشایی ئاسایشتییان بەخۆیانەوە بینیوە.

ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی لێژنەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جەختی کردووە: دوای ئەو بۆشاییە ئاسایشتییەی کە لە کەرکوک دا دروست بوو، ھاوکات جوڵانەوەی داعشیش پەرەی سەندووە.

سەرۆکی لێژنەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە توندی لە ھێزە لەشکری و ئاسایشتییەکانی کەرکوک کە خۆی وتەنی پێیان ناکرێ ئاسایشتی ئەو پارێزگایە دابین بکەن، ڕەخنەی گرت.

جێگای ئاماژەیە ئەحمەد عەسکەری پێشتر داوای گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کەرکوکی کرد بوو بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشتی ئەو وڵاتە.