ته‌مووز 15, 2018 23:04 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە دەبنەوە کە دەکرێنە سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لێدوانێکدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە پێی داگرت : پێویستیان بە زانیاری وردە لەسەر خۆپیشاندەری ڕاستەقینە و ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت و دەیانسووتێنن، چونکو چەند لایەنێک هەن کە نەوت دەکەن بە ئاگرەکەدا.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی ئەو هێرشانە دەبنەوە کە دەکرێنە سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی لە لێدوانێکدا لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە پێی داگرت ، بۆ چەندەمین جار دووپاتی دەکەینەوە کە ڕووبەڕووی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت دەبینەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ھاوکات داواشی لە هێزەکانی ئاسایشت کرد کە لەبری گوللـە کەرەستەی دیکە بەکاربهێنن بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکان.

ناوبراو جەختیشی کرد: پێویستیان بە زانیاری وردە لەسەر خۆپیشاندەری ڕاستەقینە و ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر دامودەزگاکانی دەوڵەت و دەیانسووتێنن، چونکو چەند لایەنێک هەن کە نەوت دەکەن بە ئاگرەکەدا.

لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی عێراق دا ھەتا ئێستا ٢٣ خۆپیشاندەریش برینداربوونەو لەم پەیوەندییەدا عەلی عەلاق بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای میسان ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەکشەممە لەمیانی خۆپیشاندانەکاندا خۆپیشاندەران بینای قایمقامیەت و ماڵی قایمقامیان لە پارێزگای میسان سوتاندووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردکە، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئاسایشت، ٢٣ خۆپیشاندەر برینداربوونە کە شەش کەسیان بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئاسایشتەوە بووە.

بەپێی سەرچاوەکان، ڕۆژی یەکشەممە بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئاسایشت، سێ خۆپیشاندەر لە پارێزگای موسەنا کوژراون و ٥٠ی دیکەش برینداربوونە. وەک باسی دەکرێت گرژی و ئاڵۆزییەکە کاتێک دروست بووە کە خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە بچنە ناو بینای پارێزگای موسەناوە، بەڵام هێزەکانی ئاسایشت تەقەیان لێکردوون. ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی شەممەش بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئاسایشت چوار خۆپیشاندەر لە نەجەف کوژران.

هاوکات هەر ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشاندان لە پارێزگای زیقار و میسان و چەند ناوچەیەکى تر ئەنجامدراو حکومەتى عێراقیش ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى ڕاگرت.

جێگای ئاماژەیە ھەر لەم پەیوەندییەدا ئەندامێکی کوردی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە: بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانی عێراق بە بەراورد لەگەڵ خوارووی عێراق خراپترە، بەڵام زەبروزەنگی دەسەڵاتداران وای لە خەڵکس ھەرێم کردووە کە ناتوانن دەنگ بکەن.

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، لە رابردوودا خۆپیشاندانەکانی کوردستان بۆ داواکردنی مافەکانیان چەندین قوربانی لێکەوتبووەوە، ئەگەر ئەو خۆپیشاندانانەی ئێستا لە خوارووی عێراق هەن لە هەرێم بوایە چەندین بەرامبەر قوربانیی لێدەکەوتەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی ناڕەزای لە چەند پارێزگایەکی باشووری عێراق بەڕێوەدەچێت و داوای دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا دەکەنهۆشیار عەبدوڵا راشیگەیاند، دوای هەڵبژاردنەکانی 12ی (ئایار/5)ەوە باشترین چارەسەر بۆ دۆخی عێراق بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی نێودەوڵەتییە بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

شیاوی باسە لەنزیک حەوتەیەک لەمەوبەرەوە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی لە پارێزگا باشوورییەکانی عێراق لەدژ دابەزینی  ئاستی ڕاژەکارییەکان و پەرەی هەژاریی و بێکاری، تەشەنەی سەندووەو ھەوڵی کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە بۆ دامرکاندنەوەی ئەو بشێوییانە ھەتا ئێستا ھیچ دەرەنجامێکی نەبووە.

 

سەرپەیڤ